سەردار سولەیمانی شەڕی ئازادکردنەوەی بووکەماڵی فەرماندەیی کرد

کەناڵی "المیادین" بە گێڕانەوە لە هەندێک سەرچاوەی خۆجێی ڕایگەیاند کە سەردار سولەیمانی هەر خۆی شەڕی ئازادکردنەوەی شاری بووکەماڵ لە بندەستی داعشی فەرماندەیی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی "المیادین" بە گێڕانەوە لە هەندێک سەرچاوەی خۆجێی ڕایگەیاند: سەردار سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەر خۆی شەڕی ئازادکردنەوەی شاری بووکەماڵ فەرماندەیی کرد.

شایانی باسە کە هێزەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانانی لە بەرەی خۆڕاگری، چەند کاتژمێر لەوە پێش شاری بوو کەماڵ-یان لە بندەستی داعش ئازاد کرد.

ئەبوو کەماڵ دوا ناوچەی بندەستی داعش لە سووریا بوو و ئازادکردنەوەی ئەو شارە سەرەڕای تەواو ئاستەنگەکان لە لایەن ئەمریکاوە، ئەنجام درا.

News Code 14597

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =