داعش یەکەمین هێرشی لە کشمیر ئەنجام دا

گرووپی تیرۆریستی داعش لە میانەی ڕاگەیەندراوێک یەکەمین تەقینەوەی شاری سریناگار لە پاکستانی لە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەعماق ماڵپەڕی فەرمی داعش ڕایگەیاند کە ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە هێرشێکیان لە ناوچەی کشمیر ئەنجام داوە کە بە هۆی ئەم هێرشەوە پۆلیسێک کوژراوە و کەسێکی سڤیل بریندار بووە.

هەر لەمبارەوە، گرووپی تیروریستی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی کرد که بە هۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوچەی زەکوورە لە شاری سریناگار ئەفسەرێکی پۆلیسی پاکستان کوژراوە و کەسێک بریندار بووە.

News Code 14591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =