فواد مه‌عسووم پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی شاری ڕاوه‌ی کرد

سه‌رۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتن له‌ شاری ڕاوه‌ی به‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق ئازادی شاری ڕاوه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نباری له‌ خه‌ڵک و هێزه‌کانی عێراق پیرۆز کرد.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ مێژووییه‌ وه‌ک ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی کۆتایی به‌ سه‌ر داعش دایه‌.

مه‌عسووم هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد له‌ ئاوه‌دان بوونه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ عێراقییه‌کان و کۆتایی هێنان به‌ ناکۆکییه‌کان له‌ عێراق.

سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت ئاوڕی تایبه‌ت له‌ بریندار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی عێراق بدرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ شاری ڕاوه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار دواین بنکه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ عێراق بوو که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی عێراق ئازاد کرا.

News Code 14590

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =