بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی بەلەمەوانی پاڵەوانێتی ئاوە ئارامەکانی ئێران نیوەڕۆی دوێنێ لە تاران کۆتایی هات و شاهۆ ناسری، ڕانا ساعدی، ڕشاد وەفایی و کەسرا ئەشرەفی بەلەمەوانای کورد دوو نیشانی زێڕ، پێنج زیو و برۆنزێک بوارەکانی کانۆ و کایاک لە ئاستی تەمەنی لاوان و گەورەساڵانیان وەدەست هێنا.
یانەی کوردستان بە ١٤ بەلەمەوان لە مادەکانی کایاک و کانۆ بە سەرپەرشتیاری و ڕاهێنەری ئەرشید ناسری بەشداریان کرد.
لە ئاکامی تیمیدا ئاستی تەمەنی گەورەساڵان پارێزگای تاران بوونە پاڵەوان، پارێزگای مازەندەران پلەی دووهەم و پارێزگای گیلان پلەی سێهەمیان وەدەست هێنا.
لە ئاستی لاوانیشدا پارێزگای گیلان بووە پاڵەوان، پارێزگای مازندەران پلەی دووهەم و تاران پلەی سێهەمیان وەدەست هێنا.
بۆچوونی ئێوە