ئەوانەی داعشیان پێکهێنا، پاڵپشتیی یەپەگە دەکەن

سەرۆک کۆماری تورکیا وێرای ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتە رۆژئاواییەکان بۆ پاڵپشتیان لە چەکدارای کوردی سووریا ڕایگەیاند: ئەمان هەمان دەسەڵاتگەلێکن کە داعشیان پێکهێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دووبارەی ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی رۆژئاوایی و بە تایبەت ئەمریکا گرت و ڕایگەیاند: هەر ئەو کەسانەی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان پێکهێنا، پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD)شیان دامەزراند و دەیانویست بە هاندانی ناوچەی باکووری عێراق بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، ببنە هۆی ناسەقامگیری لەو وڵاتەدا.

ئەردۆغان لە لێدوانێک لە دانیشتنی ئاکپارتیدا  ڕاشیگەیاند: ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی هەمبەر بە تیرۆریستانی پەیەدە و لقی سەربازیی ئەو حزبە (YPG) نەبووە و ئەنقەرە خوازیاری ئەزموونێکی هاوشێوە لە عەفرینی سووریادا نییە. تورکیا هێزەکانی پەیەدە و یەپەگە بە لقی پەکەکە لە سووریادا دەزانێت و ئەوان بە تیرۆریست پێناسە دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: عەفرینی سووریا بۆ تورکیا گرینگە و ئێمە دەبێ تیرۆریستانی پەیەدە لەو شوێنە پاک بکەینەوە.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکانی خۆیدا وێرای ڕەخنەگرتن لە دەوڵەتی باراک ئۆباما سەبارەت بە بێ بەڵێنییەکانی هەمبەر بە پەیەدە، وتی: ترامپیش وەک باراک ئۆباما چەندین جار بەڵێنەکانی سەبارەت بە هەڵوێست گرتن لە دژی پارتی یەکێتی دیموکراتیک جێبەجێ نەکرد و لەگەڵ ناوە نوێکەی واتە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە پەیوەندی و هاریکاری دایە و سێ هەزار و٥٠٠ لۆریی هەڵگری یارمەتییە سەربازییەکان لە عێراقی ڕەوانەی باکووری سووریا کردووە.

ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە: بە هیچ لەونێک لە گەڵ کەسانێکدا کە هەوڵ دەدەن لوولەی چەکەکانیان بەرەو تورکیا و گەلی ئەم وڵاتە بگرن و لەگەڵ کەسانێکیشدا کە لە هەوڵی پیلانگێڕیی لە دژ تورکیان، بە نەرمی ناجوڵێینەوە. زۆربەی ئەو دەسەڵاتانەی ئیدعا دەکەن لە دژی داعش شەڕ دەکەن، لە ڕاستیدا خۆیان ئەو گرووپەیان پێکهێنا و پڕ چەکیان دەکەن و یارمەتییان دەدەن بۆیە دەبێ شاری عەفرین لەباکووری رۆژئاوای سووریا لە تیرۆریستانی پەیەدە پاککرێتەوە. پابەندنەبوونی ئەمریکا بە بەڵێنییەکانی لەبارەی پەیەدە، بووە هۆی بێ هیوابوونی تورکیا و زۆرێ لەو گرفتانەی دەبێ لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چارەسەر بکرێ، لە لایەن واشنتۆنەوە تووشی بنبەست بوو.

News Code 14551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =