به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چاودێڕی مافی مرۆڤی داوای کرد تاکوو به هۆی ده‌ستدرێژی کردن بۆ سه‌ر ژنانی موسوڵمان سوپای میانمار گه‌ماڕۆی سه‌ربازی بدرێت.
ئه‌م ڕێکخراوه‌یه جه‌ختی کرد که ئاستی سته‌م کردن له ژنانی موسوڵمان و ده‌ستدرێژی کردن بۆ سه‌ر ئه‌م چینه له لایه‌ن سوپای میانماره‌وه یه‌کجار به‌ر بڵاوه و ده‌بێت هه‌رچی زووتره به‌ری پێ بگیردرێت.
شایانی باسه که پێر ئێمیلا ۆێتن، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان حه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که نیشانی ده‌دات سوپای میانمار ده‌ستدرێژی کردووه‌ته سه‌ر موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ده‌وڵه‌تی میانمار هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه. له ڕاپۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هاتووه که له کۆی ۵۹ ژنی ئاواره‌ی له به‌نگلادش ۲۹ که‌سیان ڕایانگه‌یاندووه که له لایه‌ن سه‌ربازه‌کانی میانماره‌وه ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ریان.
ئا‌نتۆنیۆ گوترش داوای له چاودێری مافی مرۆڤ کردووه تاکوو ۳۰ ڕۆژی دیکه ڕاپۆرتێکی ته‌واو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته کۆبکاته‌وه.
بۆچوونی ئێوە