ماجد غەماس بۆ مێهر:

لەناوبردنی ئەندێشەی داعشی زۆر زەروورییە

ناسەی هەواڵ: 4146976 -
سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی ئەنجومەنی باڵای عێراق لە تاران ڕایگەیاند کە عێراق یەکەی باشترین بژێرە بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – سومەیە خومارباقی: پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق لەمدواییەدا بەرەوڕووی کێشە و ناکۆکی بۆتەوە؛ هەر لەو پێناوەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ ماجد غەماس سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی ئەنجومەنی باڵای عێراق لە ئێران ئەنجامداوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* دوا هەڵومەرجی مەیدانیی عێراق لە گوڕەپانەکانی شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم چۆنە؟

لە بابەتی مەیدانییەوە دەبێ بڵێم کە عێراق لە ئێستا سەرکەوتووی مەیدانە، بەشێکی چکۆلەی خاکی عێراق لە سنووری ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریا لە بندەستی داعشە و هێزە ئەمنییەکان خەریکی نزیکبوونەوە لە سنوورەکانی سووریان و کۆی پرسی داعش لە بابەتی مەیدانییەوە دۆسیەکەی لە عێراق داخراوە. لە خۆ بۆردوویی سوپای عێراق و هێزە چالاکەکان لە بواری شەڕ لە دژی داعش سەرکەوتنگەلێکیان مسۆگەر کردووە کە تا ئێستا زۆربەی دەسەڵاتە جیهانییەکان نەیانتوانیوە بەو ئاستە پێشڕەوی بکەن و ئەم بابەتە دەسەڵاتی ئەم وڵاتە بەرزتر دەکاتەوە و عێراق لە ئێستادا دەتوانێت لە ناوچەدا پێگەیەکی تایبەتی لە خۆی نمایش بدات.

ڕاوەدوونانی داعش لە عێراق بە تەنیایی ناتەواوە و هەندێک چالاکی و هەوڵی دیکە لە عێراق و ناوچەدا دەبێ ڕەچاو بگیردرێت بۆ ئەوەی کە گرووپی تەکفیریی داعش لە بنەڕەتەوە بنەبڕ بکرێت و پرسی فکرییەتی داعشی لە ناو ببەین. لە ناوچە سوننەنشینەکان دەبێ پلانگەلێکی وردبینانە ئەنجام بدرێت و زانایان لەو بوارەدا دەتوانن ڕۆڵێکی گرینگ بۆ لە ناوبردنی فکرییەتی داعش بگێڕن.

* هۆکاری شکستی مەسعوود بارزانی چ بوو و داهاتووی هەرێمی کوردستان چۆن لێک دەدەنەوە؟

پرسی کوردستان زۆر ئاڵۆز و بەربڵاوە و کوردەکان لە سەردەمی سەدام لایەنی سەرەکیی شەڕ لە دژی سەدام بوون و شیعه و کورد پێکەوە هاوپەیمان بوون. ئەو هاوپەیمانییە کاتی شەهید حەکیم هاتە ئاراوە و ئەو دوو لایەنە توانیان لە بوارگەلی مەیدانی و نێودەوڵەتیدا چالاکیگەلێکی زۆر لە پێناوی لاوازکردنەوەی ڕژیمی ئەنجام ندەن. بەڵام لە هەمان کاتدا لە نێوان هەندێک لە رێبەرانی کورد ئەو ئایدیایە لە ئارادا بووە کە بە هەر چەشنێکی مومکین بە سەربەخۆیی بگەن. لە کاتی ڕووخانی سەدام تا ئێستا تەنانەت بەر لە ڕووخانی سەدام ئەو پرسە ئەجێندای هەندێک لە بەرپرسانی کورد بووە. ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین زۆر هەستیارە و هەرجۆرە پرسێکی گەورە و بنەڕەتی ئەگەر بڕیارێکی لە سەر بدرێت دەبێ هەندێک پرسی بۆ ڕەچاو بکرێت. بوونی دەسەڵاتگەلی هەژمۆنیگەر و دزە کردنیان لە ناوچەدا و بوونی گرێی شێرپەنجەیی لە ناوچەدا و هێزە دواکەتووەکان کە خوازیاری ئازادیی خەڵکی نین، یەکێک لە مەترسییەکانی بەردەم ئەو داخوازیانەیە. بە داخەوە هەندێک لە رێبەرانی کورد ئەو بابەتانە لە بەرچاو ناگرن و تەنیا بیر لە سەربەخۆیی دەکەنەوە. لە کاتێکدا کە خودی ئەو کەسانە لە سەرەتای ڕەوتی سیاسیی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ تۆمارکردنی دەستووری عێراق ڕێککەوتبوون؛ دەستوورێک کە تێیدا داکۆکی لە یەکگرتوویی و پاراستنی سەروەریی عێراق کرابوو. دۆزی سەربەخۆیی هەرێم خاوەن تایبەتمەندیگەلێکە کە دەبێ ئاماژەیان پێ بدەین:

خاڵی یەکەم ئەوەیە کە بە پێچەوانەی دەستووری عێراقە، واتە دەبێ بەر لە جێبەجێ کرانی ڕێککەوتن و ڕەزامەندیی تەواو پێکهاتەکانی عێراق بە دەست بێنێت.

خاڵی دووهەم ئەوەیە کە بە ئاوردانەوە لە هەلومەرجی ناوچە تەنانەت خودی ئەمریکا کە خۆی هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی ناوچەیە، دژی ئەو بابەتەیە و تەنیا ئیسرائیلە کە لەو مژارە پاڵپشتی دەکات و ئەوەش بە هۆی ئارەزووی بۆ دابەشبوونی عێراق و ناوچەیە. بۆ ئەوەی تەنیا ئیسرائیلە کە لە ناوچەدا بەهێز بمێنێتەوە و ببێتە جێبەجێکاری پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا.

خاڵی سێهەم ئەوەی کە کوردستانی عێراق لە بابەتی ژئۆپۆلیتیکی ناوچەیەکی داخراوەیە و وڵاتانی هاوێری وەک ئێران، تورکیا، سووریا و خودی عێراق دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن. هەرێمی کوردستان سنووری ئاوی نییە. من لە هەندێک لە هێزەکانی کوردم بیستووە کە ڕایانگەیاندووە ئێمە ناتوانین بەو ئامانجە بگەین، بەڵام هەندێک لە سیاسەتوانانی کورد پێداگرانە و تەنیا بە مەبەستی ئەنگێزەی کەسێنی بە دوای سەربەخۆییەوەن. بە داخەوە زۆربەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەربڕی و رێبەرانی سیاسیی کورد هانیان دەدان و پێیان دەوتن کە سەربەخۆیی تاقە رێگەی بەختەوەریانە.

* بە ئاوردانەوە لە پاشەکشێی کوردەکان لە ناوچە جێ ناکۆکییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا و لەوان کەرکووک، داهاتووی هەرێمی کوردستان چۆن لێک دەدەنەوە؟

باشترین بژێرە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە لە چوارچێوەی عێراقی یەکگرتوو و فیدراڵدا بمێنێتەوە. ئێمە بینیمان لە ١٤ ساڵی ڕابردوودا خەڵکی کورد مافی خۆیان دەستەبەر کردووە، سەرەڕای هەڵسوکەوتی هەندێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کە دەیانەویست لە سەرچاوە و سامانەکانی ئەو ناوچەیە بەهرە ببەن، بەڵام سیاسەتگەلی گشتیی دەوڵەتی عێراق ئەوەیە کە خەڵکی کوردی عێراق دەرباز بن لە بێبەشییەک کە لە سەردەمی سەدامەوە بوویانەوە و مافی خۆیان دەستەبەر بکەن و ئەوە باشترین بژێرەیە بۆ ژیان و هاوژینیی ئاشتیخوازانە لە عێراق و ناوچەدا.

ناردنی بۆچوون

2 + 16 =