سەربازانی تورکیا لە قەتەر ٣ ئەوەندە کراونەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت بە دوای قەیرانەکانی ئەمدواییە و بۆ نیشان دانی پابەندیی خۆی بۆ پشتیوانی لە قەتەر، ژماری سەربازانی تورکی جێگر لەو وڵاتەی ٣ هێندە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەفەری بۆ قەتەر سەردانی بنکەی سەربازیی تورکیا لە دووحەی پایتەختی ئەو وڵاتە کرد.

ناوبراو سەبارەت بە ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە قەتەر وتی: تاقە هۆکاری ئامادەبوونی سەربازانی تورکیا هاوڕێتی، ئاشتی و متمانەیە.

ئەردۆغان وتیشی: پاش قەیرانی ئەمدواییە، تورکیا بە زیادکردنی ٣ هێندەی سەربازانی خۆی کە لە ٢٠١٥ەوە لە قەتەر بوونە، بەڵێن‌داریی خۆی بە پاڵپشتیی لەو وڵاتە سەلماندووە.

شایانی باسە ئەنقەرە و دووحە لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێککەوتنێکی سەربازیان واژۆ کردووە کە بە پێی ئەو، تورکیا لە سەر داوای قەتەر بنکەیەکی سەربازیی لەو وڵاتە کردەوە.

News Code 14535

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =