کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوان لە زانکۆی کوردستان

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە جێگیر بوونی ٦ گرووپی کۆ کردنەوەی یارمەتییە خەڵکییەکان لە ئەو زانکۆیە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی زانستگای کوردستان، فەردین ئەخلاقیان بە ڕاگەیاندنی جێگیر بوونی ٦ گرووپی کۆ کردنەوەی یارمەتییە نەختی و نا نەختییەکان لە بەشی باڵەخانەی دیاری گوڵان، زانکۆی وێژە، زانکی زانستە بنەڕەتییەکان، هۆڵی خواردنی ناوەندی، زانکۆی کشتوکاڵ و بنکەی بەسیج لە زانکۆی وێژە جێگیر بوونە و هەوڵ دەدەن بۆ کۆ کردنەویە یارمەتیە مرۆڤدۆستانەکان لە مامۆستایان، خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانستگای کوردستان.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو گرووپانە لە ماوەی دوو رۆژی کاریی ئەمڕۆ و بەیانی چالاک دەبن، زیادی کرد: هەوڵ دراوە تا بە یارمەتی خودی خوێندکاران یارمەتییە نەختی و نانەختییەکان کۆ بکرێتەوە.

News Code 14530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =