ڕێز لە بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ سه‌باره‌ت بە یەکێتی عێراق دەگرین

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ سه‌باره‌ت به‌راڤه‌ی‌ مادده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستور بڵاوكرده‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ له‌ ڕۆژی‌ ۶/۱۱/۲۰۱۷ بڕیاری‌ ژماره‌ ۱۲۲ی‌ ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌ ڕاڤه‌كردنی‌ مادده‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ ده‌ستووری‌ عێراق و رایگه‌یاند، كۆماری‌ عێراق ده‌وڵه‌تێكی‌ فیدراڵیی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌، خاوه‌ن سه‌روه‌ریی‌ ته‌واوه كه‌ سیسته‌می‌ حوكمڕانی‌ تیایدا كۆماریی‌ په‌رله‌مانیی‌ دیموكراتییه‌، ئه‌م ده‌ستووره‌ زامنی‌ یه‌كێتیی‌ عێراقه‌.

حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "له‌ ڕوانگه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ ڕوونمانه‌وه‌ به‌ پێشوازیكردن له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به‌م ئاراسته‌یه‌، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ریی‌ ئایه‌توڵلا عوزما سه‌ید سیستانی‌ و هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌كان و وڵاتانی‌ دۆستی‌ گه‌لی‌ عێراق به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستووری‌ عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكییه‌كان، ڕێز له‌و ڕاڤه‌كردنه‌ی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ بۆ مادده‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ ده‌ستوور ده‌گرین".

هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنی‌ دیالۆگێكی‌ نیشتمانیی‌ گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ناكۆكییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ته‌واوی‌ هه‌موو مادده‌كانی‌ ده‌ستووری‌ عێراقه‌وه‌ به‌ جۆرێك ببێته‌ هۆی‌ زامنكردنی‌ پاراستنی‌ ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ هاتوو له‌ ده‌ستووردا به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌مه‌ تاكه‌ ڕێگه‌یه‌ بۆ زامنكردنی‌ یه‌كێتیی‌ عێراق وه‌ك له‌ مادده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ستووردا هاتووه‌.

News Code 14493

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =