هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كۆچی دوایی كرد

که‌مێک پێش ئێستا هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان له‌ته‌مه‌نی‌ ۸۸ ساڵیدا و له ‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ "شار" له سلێمانی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ۱۴ی‌ ژانویه‌، هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان که‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌به‌ر پیری و نه‌خۆشی له ‌ناو جێگاکه‌وتووه‌، کۆچی دوایی کرد.

عه‌بدولكه‌ریم جه‌لال مه‌حمود ناسراو به‌ که‌ریم کابان له‌ ساڵی ۱۹۲۷ له‌ گه‌ڕه‌كی شێخان له‌شاری‌ سلێمانی‌ له ‌دایكبووه‌.

هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان له‌ساڵی‌ ۱۹۴۵ دا یه‌كه‌م به‌رهه‌می‌ هونه‌ری‌ به‌ناوی‌ "رێی‌ دڵداری‌" بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ژیانی‌ هونه‌ریشدا ۲۰ گۆرانی‌ تۆماكراوی‌ هه‌یه‌.

News Code 1449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =