به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، ئا‌نتۆنیۆ گوترش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسه ئان له فیلیپین و له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئانسان سووچی وتی: موسوڵمانانی میانمار ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نووسی: ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئاسان سووچی جه‌ختی کردووه که ده‌بێت ڕێکاری پێویست بۆ یارمه‌تیدانی موسوڵمانه‌کانی میانمار بدۆزرێته‌وه و هه‌موو دیندار و مه‌زهه‌ب و ئائینه‌کانی میانمار ده‌بێت به ئاشتیانه و له ئه‌منیه‌تدا پێکه‌وه بژیه‌ن.
شایانی باسه که ئان سان سووچی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتییه و به‌م هۆیه که بێده‌نگ بووه له ئاواره کردن و کوشتاری موسوڵمانه‌کانی میانمار له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیانییهوه ڕه‌خنه‌ی زۆری لێده‌گیردرێت.
موسوڵمانه‌کان و بوداییه‌کانی میانمار ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه که کێشه‌ی خاک و ئائینینا پێکه‌وه هه‌یه و هه‌ربار له شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو چینه‌ی میانمار ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی سڤیل دبنه قوربانی که زۆربه‌یان موسوڵمانن.
شایانی باسه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاندووه که ده‌مارگرژییه‌کانی میانمار له دژی موسوڵمانه‌کانی ئه‌م وڵاته پێی ناوه‌ته ناو قۆناغی جینۆساید کردن که قابیلی قبوڵ کردن نییه.
بۆچوونی ئێوە