١٩٠٠ گوند و ٧ شار لە بوومەلەرزەکەی کرماشان زیانیان پێگەیشتووە

وەزیری ناوخۆ وتی: بوومەلەرزەی کرماشان ڕووداوێکی دڵتەزێن بوو کە تێیدا ١٩٠٠ گوند و ٧ شار زیانیان پێگەییوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحمانی فەزلی لە دانیشتنی بنکەی قەیرانی کرماشان بە ئامادەبوونی چەند وەزیر و بەرپرسێکی لەشکەری و وڵات، ڕایگەیاند: یەکەمایەتی گەیاندنی داپەڕە فریاکەوتنەکان و پاش هەڵسەنگاندنی زیانەکان و دابین کردنیانە.

ڕاشیگەیاند: سەرۆک کۆمار بەیانی دەگاتە کرماشان و لە دانیشتنێکدا زیان و پەسندکراوەکان دەستنیشان دەکرێن.

ڕەحمانی فازلی وتیشی: لە ماوەیەکی کەمدا کاری گەورە کراوە و ئەرتەش و سوپا و بەسیج بە تەواو هێزەوە هەوڵ دەدەن. رێبەری باڵای شۆڕش فەرمانی بە تەواو دەزگاکان بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی و تەندروستیان داوە و سەرۆک کۆماریش بنکەگەلێکی پێکهێناوە و هەمووان لە مەیداندا ئامادە بوونە.

ئاماژەی بەوەش دا: ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە زۆر بەربڵاوە و دەبێ ڕاستگۆیانە خەڵکی بانگهێشتی ئارامی و ئۆخژنی بکرێن. هەندێک لە گوندەکان هێشتا یارمەتی و فریاکەوتنی‌یان پێ نەگەیشتووە و دەبێ پێشتر ئەو شوێنانە سەرکەشی و سەردان بکرێن.

وەزیری ناوخۆ لە درێژەدا وتی: یەکەمایەتیی زیان پێگەیشتووان گرینگە. چادر و ئاو دەبێ بە خێرایی چارەسەر بکرێن و قبووڵ ناکرێت کە ٤٨ کاتژمێر خەڵکی بە بێ ئاو بژین. ئەگەر ئاوی کانگایی کەمە لە پارێزگاکانی دیکە دابین بکرێت.

وتیشی: بە هیچ چەشنێک داخرانی ٤٨ کاتژمێرەی کارەبا قبووڵ ناکەین. خۆتان لە جیاتی ئەو ٢٦٣ گوندە بێ کارەبایە دابنێن، بزانن چ دۆخێکی سەخڵەت و دژواریان هەیە.

وەزیری ناوخۆ ڕاشیگەیاند: هەندێک لەو خەڵکە گرفتی خۆراکیان هەیە، خەڵکی ئێستا خۆراکی لۆکسیان لە ئێمە ناوێت، نانەواکان لانی‌کەم نابێ لەم رۆژانەدا داخراوە بن. کارەباش کە نییە ژێنراتۆر دانێن و لە چالاک بوونیان دڵنیا بن و گازیش دەبێ ئەمشەو تا بەیانی بکرێتەوە و چالاک بکرێت و دواخستنی ئەو کارانە لەم سەرمایەدا بە هیچ چەشنێک قبووڵ ناکرێت.

زیادی کرد: خەڵکی خەمبارن، بەڵام بە ڕاستی بەوپەڕی حورمەت و لە خۆبردووییەوە یارمەتی دەدەن، دەبێ سەردانی گوندەکان بکرێت و زانیارییەکی چڕوپڕ لە گوندەکان کۆ بکرێتەوە.

News Code 14484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =