بوومە لەرزەکە زیانی لە بانە نەداوە

کۆبوونه‌وه‌ی کۆنترۆڵی قه‌یرانی شاری بانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو که‌ تێیدا ئه‌گه‌ری زیانه‌کانی ئه‌م شاره‌ له‌ بومه‌له‌رزه‌که‌ تاوتوێ کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆبوونه‌وه‌ی کۆنترۆڵی قه‌یرانی شاری بانه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی فه‌رمانداری شاره‌که‌ به‌ڕێوه‌ چوو که‌ تێیدا ئه‌گه‌ری زیانه‌کانی ئه‌م شاره‌ له‌ بومه‌له‌رزه‌که‌ تاوتوێ کرا.

فه‌رمانداری بانه‌ ڕایگه‌یاند که‌ هه‌موو به‌رپرسانی شاره‌که‌ ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه‌ که‌ یارمه‌تی به‌ خه‌ڵک بگه‌یه‌نن، به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ هیچ هه‌واڵێک به‌ ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ که‌ نیشان بدات له‌ شاری بانه‌ زیانی گیان و مادی به‌ هۆی بۆمه‌له‌رزه‌کانه‌وه‌ ڕووی دابێت.

محه‌مه‌د فه‌لاحی هه‌روه‌ها وتی: داوا له‌ خه‌ڵکی بانه‌ش ده‌که‌م له‌ کاتی وه‌هادا ئارامی خۆیان بپارێزن و گوێ به‌ ڕێنمایی به‌رپرسانی شاره‌که‌ بده‌ن.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ هه‌موو ئیداره‌کانی شاره‌ بانه‌ له‌ ئاماده‌یی ته‌واودان و هیچ کێشه‌یه‌کیش ڕووی نه‌داوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ شه‌و کاتژمێر ۹ و ۴۸ خوله‌ک بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ۷.۳ ڕیشته‌ر له‌ ۳۲ کیلۆمه‌تری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوویدا و دواجار چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ی دیکه‌ شاره‌ سنوورییه‌کانی پارێزگای کرماشان و کوردستانی گرته‌وه‌.

News Code 14456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =