حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە باشی گشتی ڕاگەیاند

حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بوومه‌رزه‌که‌ی ئه‌مشه‌و په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌ و داوا له‌ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کات له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ڕایگەیاند کە وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان لە حەڵەتی ئامادە باشیدا بن.

دەقی پەیامەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە، ئەمشەو ۱۲/۱۳_۱۱_۲۰۱۷ بوومەلەرزەیەک، شارەکانی کوردستانی هەژاند و بووە هۆکاری گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاووڵاتى لە ناوچە جیاجیاکان. لێرەوە داوا لە کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی و هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە هاوکاریی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، ئەمشەو پەیوەندی بە شوێنی کاریانه‌وه‌ بکەن و لە ئامادەباشیدا بن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان، بەتایبەتیش برینداران.

بەم بۆنەیەشه‌وه‌ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە كارگێڕییەکان سەرپشک دەکات لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێک کە پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنی برینداران و هاووڵاتیان.

لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەهشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی کەسوکاریان بدات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران و سەلامەتی بۆ هاووڵاتییان دەخوازین.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

News Code 14431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =