مووشەک قەڵغانی بەرگریی ئێمەیە

بەڕیوەبەری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕوانییە پرسی دەسەڵاتی بەرگریی وڵات لە بواری پیشەسازیی بەرهەم هێنانی مووشەک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی بەڕیوەبەری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە پەیجی ئینستاگرامی خۆی، ڕوانییە پرسی دەسەڵاتی بەرگریی وڵات لە بواری پیشەسازیی بەرهەم هێنانی مووشەک.

ڕەزایی لەو بابەتەدا ڕایگەیاندووە: لە پرسی ناڤۆکی دانوستان دەکەین چونکا بە دوای بەرهەم هێنانی بۆمبەوە نین، بەڵام سەبارەت بە مووشەک دانوستان مانای نییە و ئێمە بەردەوام دەبێن لە بەرهەم هێنانی مووشەک بۆ بەرگری لە خۆمان.

ڕاشیگەیاند: ئێمە ئامادەین لە دانوستانگەلی چەک داماڵینی ئەتۆمیی ئیسرائیل و دانوستانە ناوچەییەکانی کەڵك وەرنەگرتن لە چەکی ناڤۆکی بەشداری بکەین، بەڵام مووشەک قەڵغانی بەرگریی ئێمەیە. ئەگەر ئەو قەڵغانە لاواز بێت، ئێمەش بۆ پاراستنی خۆمان لاواز دەبین.

News Code 14428

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =