عێراق مامەڵە بە دراوی بیانی لە بانکەکانی هەرێم قەدەغە کرد

بانکی ناوەندیی عێراق لە بڕیارنامه‌یه‌کدا ماوەی یەک حەوتە مۆڵەتی داوەتە بانکەکانی هەرێمی کوردستان کە مامەڵەکانی بە دراوی بیانی ڕابگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی، ئایسەر جەبار وتەبێژی بانکی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ بەشی عەرەبی "سپۆتنیک"ی ڕووسیا وتی: بانکی ناوەندیی عێراق لە پێڕەونامەیەکدا ماوەی یەک حەوتە مۆڵەتی داوەتە بانکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هەلومەرجی لقە بانکییەکانی خۆی سامان بدات، چونکا پاش ئەو ماوەیە هەرجۆرە مامەڵەیەک بە دراوی بیانی لەو بانکانە قەدەغەیە.

جەبار وێرای ئاماژە بەوەی کە ئێستا نزیکەی ٦٣ بانک لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە مامەڵە دەکەن، وتیشی: ئەو بانکانە پاش مۆڵەتێکی یەک حەوتەیی چیتر ناتوانن بە دراوی بیانی مامەڵە یان حەواڵەی دراوی بەڕێ بکەن.

شایانی باسە کە ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی عێراق بە پێی پەسندکراوی ژمارەی ۵۸ی بەڕواری ١٢ی ئەکتەوبری ٢٠١٧ی پەرلەمانی عێراق دەرکراوە.

News Code 14371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =