ئیسلامی میانەڕەۆ دەستکردی رۆژئاوایە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی بێ وێنەدا بە توندی ڕەخنەی لە بەرپرسانی سعوودی گرت و بە کار هێنانی دەستەواژەگەلی وەک ئیسلامی میانەڕەۆ لە لایەن بەرپرسانی سعوودی بە دەستەواژەگەلی دەستکردی رۆژئاوایی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ بە بۆنەی هەفتا و نۆهەمین ساڵوەگەڕی ڕێزنان لە مستەفا کەماڵ ئاتاتورک بنیاتنەری تورکیا، وتارێکی ئاراستە کرد و بە ڕەخنەگرتن لە هەنگاوە بە ڕواڵەت ڕیفۆرمخوازانەکانی "محەمەد بێن سەلمان" جێگری سعوودی و لەوان بە کارهێنانی دەستەواژەی "ئیسلامی میانەڕەۆ" وتی کە ئەو دەستەواژەیە رۆژئاواییە و لە بری ئەوەی پێش بە ئیسلامی ڕادیکاڵ بگرن، زیان بە بنەماکانی ئیسلام دەگەیێنن.

وتیشی: شتێکمان بە ناوی ئیسلامی میانەڕەۆ نییە، ئیسلام تاقانەیە و ئامانج لە وڕووژاندنی ئەو دەستەواژانە لاوازکردنی ئیسلامە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا: تۆ ھێشتا دەڵێیت ئیسلامی میانەڕەو. بەڵام رێگە بە ئافرەتێک نادەیت ئوتۆمبێل بەکاربھێنیێت. ئەمە چ ئیسلامێکی میانەڕەوە؟ لەئیسلامدا حوکمێک ھەیە رێگە لەمە بگرێت؟ نەخێر. کەواتە لەمەودوا کە دەبنە میانەڕەو ئەو کارە دەکەن.

ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە هەڵاواردنی وڵاتانی ئەورووپی لە دژی ژنانی موسڵمان گرت و وتی: تادێت قه‌ده‌غه‌ی باڵاپۆش له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپادا پەرە دەستێنێت. هه‌وڵ ده‌درێت به‌ فێڵ رێگە له‌ به‌شداریی ئافره‌تانی موسڵمان بگیرێت له‌ شوێنه‌ گشتیی و تایبه‌ته‌كاندا. هەوڵ بۆ زیندانیكردنی ئافره‌تانی موسڵمان له‌ ماڵه‌وه‌ وه‌ك ڤایرۆسێک لەو وڵاتانە تەشەنە دەستێنێت.

ئەردۆغان جەختی لەوەش کرد: ئه‌مڕۆ له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپادا به‌شداریی ئافره‌تانی باڵاپۆش به‌زۆری و له‌ هه‌ندێ شوێندا تواناكانی په‌روه‌رده‌ییان سنووردار ده‌كرێت. به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا وانه‌ی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤیان پێده‌وتینه‌وه‌، له‌ وڵاته‌كانی خۆیاندا چه‌پڵه‌ بۆ پیشێلكردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی مرۆڤ لێده‌درێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەشێکی دیکە لە وتەکانیدا ڕوانییە پرسی ئاوارەکانی سووریای ناو تورکیا و وتیشی: لە کاتێکدا کە تورکیا تا ئێستا نزیکەی ٣٠ ملیارد دۆلاری بۆ پەنابەرانی سووریا خەرج کردووە، یەکێتی ئەورووپا تەنیا ٦ ملیاردی بۆرۆ ئەو پرسە لە ئەستۆ گرتووە کە تا ئێستا تەنیا ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆی دراوەتە تورکیا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە کاتێکدا کە وڵاتانی پێشکەوتوو بە دوای ئاشتەوایی و ئاسایشی جیهانی لە رێگای سیاسەتی ئەمنیی توندوتیژ لە پشت دیوارە بەرزەکانیانن، ئەوا تورکیا دەرگای وڵاتەکەی بەڕووی ملیۆنان ئاوارە بە بێ جیاوازی دانان لە نێوان ڕەگەز، زمان، ئایین و چینی کۆمەڵایەتیان کردۆتەوە.

News Code 14361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =