ئه‌ردۆغان نێوبژیڤانی ئێران و عه‌ربستان ده‌کات

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ هه‌وڵ دایه‌ تاکوو ناکۆکییه‌کان له‌ نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان به‌ سه‌ردان بۆ ڕووسیا، قه‌ته‌ر و که‌ویت که‌م بکاته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لمانیتۆر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌فه‌ری ڕووسیا، کوه‌یت و قه‌ته‌ر ده‌کات تاکوو بتوانێت ڕێکارێک بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان ئێران و سعوودییه‌ بدۆزێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌کانی تورکیا ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ ئه‌رۆدغان له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ تاکوو وڵاتانی دیکه‌ش هان بدات هه‌وڵ بده‌ن ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ که‌م ببێته‌وه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ ناکۆکییه‌کی دیکه‌ ناچه‌که‌ نه‌گرێته‌وه‌.

عه‌ربستانی سعوودی حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌ هێرشی مووشه‌کی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر خاکی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌ دژی خۆی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌زانێت، به‌ڵام ئێران هه‌موو پاگه‌نده‌کانی له‌مباره‌وه‌ ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌.

له‌م نێوانه‌دا تورکیا هه‌وڵی داوه‌ تاکوو په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ر دوو لاوه‌ بکات، ئێران و عه‌ربستان سه‌باره‌ت به‌ عیراق و سووریا کێشه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام هاوکات ئه‌ردۆغان سه‌ر به‌ ئیخوانول موسلمینه‌ و عه‌ربستان ئه‌م گرووپه‌ به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی خۆی ده‌زانێت و له‌م ڕووه‌وه‌ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌یه‌.

به‌م حاڵه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌رۆدغان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له‌ نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ سنووردار ده‌بێت. 

سه‌لیم کۆروو چاودێڕی سیاسی تورکیا له‌مباره‌وه‌ به‌ ئه‌لمانیتۆر وتی: تورکیا له‌ ناوه‌ندی ناکۆکییه‌کاندا نییه‌ ڕوون نییه‌ که‌ ئایا هه‌وڵه‌کانی ئه‌ردۆغان به‌ ئه‌نجام ده‌گات یان نا، ئه‌ویش له‌ کاتێکدا ئه‌م هه‌موو ناکۆییه‌ له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵاتدا بوونی هه‌یه‌، ئه‌م ناکۆکییانه‌ ته‌نیا به‌ گۆڕینی نیگا چاره‌سه‌ر نابێت.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌رۆدغان پێشتریش هه‌وڵی دا تاکوو قه‌یرانی قه‌ته‌ر چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو.

News Code 14355

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =