ئاستی فەرهەنگی ئێران پەیوەستە بە فرەچەشنی زمان و ئیتنیکەکان

سەرۆکی کۆمەڵەی نوێنەرانی کوردستان لە مەجلیس وتی: پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی فەرهەنگی وڵات ئاوری جیدی بدرێتەوە لە فرەچەشنیی زمان و ئیتنیکەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی محەمەد مورادی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕێزنان و ناساندنی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان کە لە کۆمەڵەی فەرهەنگی و هەنەرییی فەجری سنە بەڕێوەچوو، وێرای ئاماژە بەوەی کە ئامانج لە خوڵقانی مرۆڤ بە زمان و ڕەگەزە جۆراوجۆرەکان، گەیشتن بە ناسینە، وتی: لە وڵاتانی پێشکەوتوو لە ناوچوونی زمانێک وەک زیان گەیشتن بە فەرهەنگی مرۆیی لێک دەدرێتەوە و ئەوە نیشاندەری بەهادانی ئەوان بەو پرسە گرینگەیە.

سەرۆکی کۆمەڵەی نوێنەرانی کوردستان لە مەجلیس وێرای نرخاندنی هەنگاوی هەڵبژاردنی کەسێکی خۆجێی بۆ بەڕێوەبەریی گشتیی ئیدارەی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان وتیشی: ژوو‌ری کاری زۆربەی ئەو کەسانەی پۆست و پلەیەک مسۆگەر دەکەن پڕە لە ڕێزنامە و ئەو کارە لە هەنگاوی یەکەمدا دەبێتە ئاستەنگێک لە بەردەم هەوڵ و چالاکیی ئەو کەسانە و هەر بۆیە دەبێ پێش بەو کارانە بگیردرێت.

مورادی گەشە و پێشکەوتنی گرێ داوە بە سێ پرسی نان، ئازادی و فەرهەنگ و ڕایئگەیاند: ئەگەر نان و ئاسایش نەبێت، بێ شک عەبادەت و پرستشەکانی نئێمە لە لایەن خوداوە قبووڵ ناکرێت.

ناوبراو داوای لە بەرپرسانی جێبەجێ‌کاری پارێزگا کرد کە پاسەوانی ئازادی بن و وتی: فەرهەنگ بەستێنێکە بۆ وەدی هێنانی ئازادی و نان و بە گشتی هاندەرێکە بۆ ئەو دوو پرسەی دیکەیان.

مورادی بە ئاماژە بە لێهاتوویی فەرهەنگی کوردستان و ئەوەی کە ئەو پارێزگایە بە پایتەختی مۆسیقا و سینەما دێتە ئەژمار، جەختی کرد: لە کوردستاندا شێوەزارگەلی جۆراوجۆ هەن کە بوونەتە هۆی دەوڵەمەندیی زمانی کوردی و پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی فەرهەنگی وڵات  ئاوری جیدی بدرێتەوە لە فرەچەشنیی زمان و ئیتنیکەکان.

سەرۆکی کۆمەڵەی نوێنەرانی کوردستان لە مەجلیس ڕاشیگەیاند: ئەم ناوچەیە خاوەن ئەدەب و وێژەیەکی دەوڵەمەندیشە و چاوەروان دەکرێت لەم پارێزگایەدا کۆڕبەندی نیشتمانی ئەدەبی کوردی بەڕێوە بچێت و بە دڵنیاییەوە یەو هەنگاوە لە بەرژەوەندیی وڵاتیشە.

مورادی لە کۆتاییدا ڕوانییە پرسی ڕاگەیاندن و پێگەی رۆژنامەنووسان و وتیشی: لام وایە رۆژنامەنووسان و میدیاکاران چەوساوەترین چینی دونیان و دەبێ ئەو چینە ڕێزیان لێ بگیرێت و دەستخۆشیان لێ بکرێت.

News Code 14333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =