نرخی نەوتی خاوی ئێران سنووری ٥٧ دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوتی خاوی سووکی ئێران لە رۆژی هەینیی حەوتەی ڕابردووەوە (٥ی گەڵاڕێژان/ ٢٧ی ئاکتەوبر) بە بەرزبوونەوەی زیاتر لە یەک دۆلار سنووری ٥٧ دۆلاریی تێپەڕاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە وەزارەتی نەوت، نرخی نەوتی خاوی سووکی ئێران لە رۆژی هەینیی حەوتەی ڕابردووەوە (٥ی گەڵاڕێژان/ ٢٧ی ئاکتەوبر) بە بەرزبوونەوەی یەک دۆلار و ٢٣ سێنت گەیشتە ٥٧ دۆلار و ٤٥ سێنت بۆ هەر بەرمیلێک. مامناوەندی نرخی نەوتی ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا بۆ هەر بەرمیلێک ۵۰ دۆلار و ۲۶ سێنت بووە.

نرخی نەوتی خاوی قورسی ئێران-یش لەو حەوتەیەدا ۴۰ سێنێت بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە و گەیشتۆتە ٥٤ دۆلار و ٩٥ سێنت بۆ هەر بەرمیلێک.

نرخی پەکێجی نەوتیی ئۆپێک-یش گەیشتۆتە ٥٦ دۆلار و ٣٤ سێنت بۆ هەر بەرمیلێک کە بە نیسبەتی حەوتەی ڕابردوو ٦٢ سێنت بەرز بۆتەوە.

نرخی نەوتی خاوی پێوەری WTI لە رۆژی ۲۷ی ئاکتەوبرەوە ٧٨ سێنت بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە ۵۲ دۆلار و ۴۹ سێنت بۆ هەر بەرمیلێک. نرخی برێنت دۆلارێک و ٢١ سێنت لەو حەوتەیەدا بەرز بۆتەوە و بۆ هەر بەرمیلێک گەیشتۆتە ٥٨ دۆلار و ٥٩ سێنت.

هەروەها نەوتی خاوی پێوەری دۆبەی و عەمانیش بە نۆرە ٥٦ دۆلار و ٢٦ سێنت و ٥٦ دۆلار و ١٤ سێنت بۆ هەر بەرمیلێک سەودا کراوە کە بە نیسبەتی حەوتەی ڕابردوو ٣٥ سێنت و ٢٦ سێنت بەرزبوونەوەی بووە.

News Code 14285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =