کاردانەوەی تویتەریی زەریف بە دەست لە کار کێشانەوەی حەریری

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەست لە کار کێشانەوەی "سەعد حەریری" لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ناو خاکی عەرەبستان، جەختی لە ڕۆڵی بەرپرسانی ئەمریکایی بۆ بەرزکردنەوە نائەمنی لە ناوچەدا کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە چەند پەیامێکی تویتەریدا کاردانەوەی نیشان داوە بە دەست لە کار کێشانەوەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ناو خاکی عەرەبستان کاردانەوەی نیشان داوە.

زەریف لە تویتەرەکەیدا نووسی: "سەلمێندراوە کە سەفەرەکان بۆ عەرەبستانی ئاژاوەگێڕ، مەترسی هەیە بۆ ئارامی ناوچەکە. سەفەری ترامپ بۆ سعوودیه‌ سەرکوتکردنی بەحرەین و پاشان کێشەی قەتەری لێکەوتەوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: "سەفەری کوشنەر (زاوا و ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا) و سەرۆک وەزیرانی لوبنان بۆ عەرەبستان، دەست لە کارکێشانەوەی سەیر و سەمەرەی حەریری لە دەرەوەی وڵاتەکەی لێ‌کەوتەوە. هەڵبەت لەمناوە ئێران بە دەستێوەردان تۆمەتبار دەکرێت".

زەریف ئاماژەی بەوەش داوە: "پادشایی سعوودی بە بۆردومان‌کردن یەمەنی خاپوور کردووە، بە هەزاران کەسی بێ تاوان و لەوان منداڵان دەکوژێت، نەخۆشیی کولیرا و قاتەساڵی پەرە پێ دەدات، بەڵام دسیان ئەوە ئێرانە کە تۆمەتبار دەکرێت".

ناوبراو لە کۆتاییدا ڕاشیگەیاند: "پادشایی سعوودی سەرقاڵی شەڕی دەستدرێژانە، زەخت خستنە سەر ناوچە، کردەوەی ناسەقامگیرانە و هەڵمەتی هەڕەشەئامێزی مەترسیدارانەیە و ئێران بە دەرئەنجامی کردەوەکانی تۆمەتبار دەکرێت".

News Code 14284

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =