پەیامی سەرەخۆشی مەسعوود بارزانی بۆ سەردار قاسم سلێمانی

ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە سەردار قاسم سلێمانی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر،مەسعوود بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەردار قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کرد.

  دەقی پەیامەکەی مەسعوود بارزانی بۆ سەردار قاسم سلێمانی؛

 برای ئازیزم سەردار قاسم سلێمانی

سڵاوی خواتان لێ بێت

 بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە و دۆستانتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، هیوای تەندروستیتان بۆ دەخوازم، لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچ کردوو بە بەهشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ئێوە ببەخشێت.

 انا لله و انا الیه راجعون                                                                                                                                                                              مەسعوود بارزانی

۳۱/۱۰/۲۰۱۷

News Code 14237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =