کوژرانی ۱۰۰ ئاواره‌ له‌ ده‌یره‌زوور

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ نێوان ئاواره‌کانی شاری ده‌یره‌زوور بووه‌ هۆی کوژرانی زیاتر له‌ ۱۰۰ که‌س.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی مه‌یادین، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور بووه‌ هۆی کوژرانی زیاتر له‌ ۱۰۰ که‌س.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆکوژه‌که‌ خۆی له‌ نێوان ئاواره‌کانی شاری ده‌یره‌زوور له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ که‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ تێیدا ڕووی داوه‌ چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن هێزه‌ کوردییه‌کانه‌وه‌ ئازاد کرا. به‌ پێی هه‌واڵی مێدیا سنوورییه‌کان ته‌قینه‌وه‌که‌ یه‌کجار به‌هێز بووه‌ و ده‌نگی له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ده‌یره‌زووردا بیستراوه‌.

News Code 14219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =