یەکێتی نەتەوە، دەوڵەت و ڕێبەری بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئیستکبار هەر ڕۆژ زیاد دەکات

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان بە ئاماژە بە دوژمنایەتی ئیستکبار لە گەڵ ئێرانی ئیسلامی، وتی: یەکێتی نەتەوە، دەوڵەت و ڕێبەری بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئیستکبار هەر ڕۆژ زیاد دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحەممەد حسێن ڕەجەبی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێپێوانی ١٣ ی خەزەڵوەر لە سنە بەشداری خەڵک لە تەواوی ئێرانەوە لە ئەو رێپێوانەی ڕاگەیاندنی ئامادەیی و وشیاری ئەوان بەرانبەر پیلانەکانی ئیستکبار وەسف کرد و وتی: لە ئەم ڕۆژەدا سێ ڕووداوی مێژوویی کە بریتین لە دوور خستنەوەی ئیمام بۆ تورکیا، شەهید بوونی کۆمەڵێک لە قوتابیان لە پاڵ چینەکانی تری کۆمەڵگا لە زانکۆی تاران و گرتنی ماڵی سیخوڕی لە لایەن خوێندکارانەوە ڕووی داوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئیمام لە گرتنی ماڵی سیخوڕی لە ١٣ ی خەزەڵوەر وەکوو شۆڕشی دووهەم ناولێبرد، وتی: بە هۆی هەڵسوکەوتی دژی بایەخەکانی شۆڕش لە لایەن ئەمریکاوە خوێندکارانی دووربین و شۆرشگێڕی هیڵی ئیمام ماڵی سیخوڕییان گرت.

ڕەجەبی وتیشی: خەڵکی ئێمە لە تەواوی ئێرانەوە لە ئەم ڕێپێوانە بۆ وتنەوەی مەرگ بۆ ئەمریکا و ئیدانە کردنی ئیستکباری جیهانی بەشدارییان کردووە.

News Code 14210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =