سه‌ردانی بەرپرسێکی باڵای ئه‌منی ئەمریکی بۆ دیمه‌شق

به‌رپرسێکی باڵای ئه‌منیی ئەمریکا لە ئەم هەفتەیەدا لە دیمەشق لە گەڵ سەرۆکی بنکەی ئاسایشی نەتەوەیی سووریا دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای ناوچەیی و سەر بە دەوڵەتی دیمەشق راپۆرتی دا کە بەرپرسێکی باڵای ئه‌منی ئەمریکا لە ئەم هەفتەیەدا لە گەڵ عەلی مەملووک سەرۆکی بنکەی ئاسایشی نەتەوەیی سووریا لە دیمەشق دیداری کردووه‌.

 ئەمە باڵاترین ئاستی پێوەندی نێوان بەرپرسانی واشنتۆن لە گەڵ بەرپرسانی دیمەشق لە دەسپێکی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە لە ساڵی ٢٠١١ یە.

یەکەم جار ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی ئەو دیدارە لە سەرەتاکانی ڕۆژی هەینی، ڕایگەیاند کە ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە سەر بابەتە ئەمنییەکان لەوانە ئەمریکییە ون بووەکان لە سووریا لە گەڵ بەرپرسانی دیمەشق وتووێژی کردووە. شیاوی باسە کە ڕێژەیەک لە فەرمانبەرانی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا – سیا لە ڕیزی ون بووەکاندان.

News Code 14196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =