بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە روزنامه حریت، سەلما ئیرماک، نوێنەری حەکاری لە پەرلەمانی تورکیا و لە پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) کە بۆ ماوەی ساڵێکە لە زیندانە، ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگەی پێداچوونەوە بە ئامادەبوونی پارێزەرەکانی، ١٠ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.
دادستێنی دۆسیەکەی ئەم نوێنەرە کوردەی تورکیا، بە تۆمەتی "رێنوێنی کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان" و ٦ جار بۆ "بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان" بۆ سەلما ئیرماک خوازیاری ۵۲ ساڵ و نیو زیندان بووە و دادگەی پێداچوونەوە ١٠ ساڵ لەو داواکارییەی بۆ جێبەجێ کرد.
شایانی باسە بۆ ساڵێک دەچێت کە ٩ نوێنەری هەدەپە و لەوان هاوسەرۆکانی ئەو پارتە لە زیندانەکانی تورکیادان.
بۆچوونی ئێوە