هەڵمەتی سەربازیی عێراق دژی پەکەکە لە شەنگال باس نە کرا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: یەکەمایەتی عێراق شەڕی داعشە و هەڵمەتی سەربازیی عێراق دژی پەکەکە لە شەنگال نەخراوەتە رۆژەڤەوە. ئاماژەی بەوەش دا کە ئۆپەراسیۆنی ئەدلەب عەفرین-یش لە خۆ دەگرێت، چونکا عەفرین هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حورییەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆماری ئازەربایجان بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: بەدڵنیاییەوە لەمیانی کۆبوونەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرسی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە تاوتوێی کرا. بەڵام درێژکراوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە شنگال نەبووە بەشێک لە رۆژەڤی بابەتەکان. لە ئێستادا هەوڵێکی چەکداریی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ سەر پەکەکە، جێگەی باس نییە. یەکەمایەتیی ئەوان لەئێستادا داعشە. ئەوان بە بێ پاککردنەوەی داعش نایانەوێت بچنە نێو بابەتێکی لەوجۆرەوە، بەڵام ئاماژە بەوەدەکەن کە هەرچییەک پێویست بێت بۆ ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە چەک دابماڵن، دەیکەن. ئێمە تەنها چاوەڕێی ئەوە نابین کە تەنها دەبێت ئەوان کارێک ئەنجامبدەن. ئەمەم بە عەبادیش گوت. ئەگەر بێتو پێشهاتێکی نەرێنی بۆ سەر وڵاتەکەمان یان لەوێوە دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجامبدرێت، دەتوانین ئۆپەراسیۆن لە دەرەوەی سنوور ئەنجامبدەین. ئەوەم پێ ڕاگەیاند کە پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی کە ئێمە ناچارنەبین کارێکی لەوجۆرە ئەنجامبدەین.

ناوبراو لە درێژەدا ڕوانییە پرسی سنوورەکانی عێراق و تورکیا و زیادی کرد: پاش ڕادەستکرانەوەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بە دەوڵەتی ناوەندی سنوورری فیشخابووریش دەبێ بخرێتە رۆژەڤەوە. بەوجۆرە هێزەکانی پێشمەرگە لە یارییەکە دەچنە دەرێ و یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان دەست پێدەکات. ئەگەر لە سنوورەکانی ئیبراهیم خەلیل و فیشخابوور کێشيەک بێتە ئاراوە، دەتوانین ئەو یارمەتیانە لە رێگەی سنوورەکانی ئێرانەوە ڕەوانە بکەین.

ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە: شەنگال بەلای ئێمەوە زۆر گرینگە، چونکا پەکەکە ئەوێی کردۆتە قەندیل دووهەم، هەر بۆیە لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە میکانیزمگەلێکی تایبەتی گۆڕانکارییەکانی ئەوێ کۆنتڕۆڵ دەکەین. هاوکات هەوڵی گەڕاندنەوەی برایانی تورکمانی تەلعەفەر کە نزیکەی ۲۰۰ هەزار کەسن، دەدەین.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتایی ڕوانییە پرسی باکووری سووریا و وتی: لە پرسی ئیدلەبدا پەیوەندییەکی نزیکمان لە گەڵ ڕووسیا هەیە و ئەو بابەتە عەفرین-یش دەگرێتەوە، چونکا عەفرین هەڕەشەیە بۆ سەر ئێمە، پەیەدە دەیەوێ باکووری سووریا بلکێنێتە دەریای ناوەڕاست و ئێمە مۆڵەتی ئەو کارەی پێ نادەین.

News Code 14164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =