۴۷۰ هه‌زار به‌ڵگه‌ی نهێنی سه‌باره‌ت به‌ بن لاده‌ن بڵاوکرایه‌وه‌

ڕێکخراوه‌ی سیا نزیک به‌ ۴۷۰ هه‌زار به‌ڵگه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بن لاده‌ن که‌ له‌ هێرشی ساڵی ۲۰۱۱ له‌ شوێنی خۆحه‌شاردانی له‌ پاکستان کوژرا، بڵاوکرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی راگه‌یاندنی ڕێکخراوه‌ی سیا، سه‌باره‌ت به‌ سه‌رکرده‌ی پێشووی ئه‌لقاعیده‌ ۴۷۰ هه‌زار به‌ڵگه‌ی نوێ بڵاوبووه‌ته‌وه.

پێشتریش چه‌ندین به‌ڵگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌لقاعیده‌ و بن لادن بڵاوبووه‌وه‌ که‌ له‌ شوێنی ده‌ستگیری و کوژرانی بن لادن ده‌ستکه‌وتبوو.

سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا (سیا) له‌مباره‌وه‌ وتی:  بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه‌ له‌ پێناو به‌ڵێنی سیا بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بووه.

News Code 14162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =