به‌غدا سیستمی لامه‌ركه‌زیی پارێزگاكان له‌ هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات

پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە حکوومەتی عێراق به‌نیازه‌ گه‌مارۆی ئابووری بخاته‌سه‌ر هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی سیستەمی لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان له‌هه‌رێمی كوردستان دابنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی  SNNوتی: ڕاسته‌ عێراق ده‌ستوور و یاسای هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌دوای ساڵی ۲۰۰۵ه‌وه‌ سیستەمی حكومڕانی به‌ته‌وافوقاتی سیاسی به‌ڕێوه‌چووه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیدا ده‌بینرێت، پێشێلكردنی ده‌ستووری تێدایه‌.

تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حکوومەتی عێراق تاكوێ ده‌ڕوات، وتیشی: حکوومەتی عێراق به ‌پاڵپشتی شیعه‌، ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت و سیستەمی لامه‌ركه‌زی پارێزگاكان جێبه‌جێ بكات، ئه‌وكاته‌ پارێزگاكانی هه‌رێمیش وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەش دا: بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ش، عێراق گه‌مارۆی ئابووری ده‌خاته‌سه‌ر هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێنه‌ سه‌ر شه‌قام و داوای مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له گەڵ‌ به‌غدا بكه‌ن.

هەر لەو پەیوەندییەدا شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له ‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان لە بوونی چوار سیناریۆ بۆ ڕێکكه‌وتنی‌ هه‌رێم  له ‌گه‌ڵ حکوومەتی‌ عێراق له‌سه‌ر دۆسێی‌ نه‌وت و موچه‌ هەواڵی دا و ڕوونی کردەوە: سیناریۆی یه‌كه‌میان بریتیه‌ له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ ته‌واوی‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و سه‌رپه‌رشتی‌كردنی‌ دۆسیه‌ی‌ نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ خاوه‌ندارێتی‌ گرێبه‌سته‌كان  له‌حکوومەتی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ سه‌ر حکوومەتی‌ عێراق.

وتیشی‌: سیناریۆی دووه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ماده‌ی ۱۱۲و ۱۱۳ی‌ ده‌ستوور و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی پێش ساڵی ۲۰۰۳ و دوای‌ ساڵی‌ ۲۰۰۳، تا بتوانرێت به‌ داهاته‌كانیان مووچه‌ی ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم دابین بكرێت و خه‌رجی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش بكه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حکوومەتی‌ عێراق.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ زیادی کرد: سیناریۆی سێیه‌م بریتیه‌ له‌وه‌ی کە هەرێم ڕێگه‌نه‌دات بۆرییەکانی به‌كاربهێنرێت، لەو ئەگەرەدا كێشه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه ‌و به‌زیانی‌ هه‌رێم ده‌شكێته‌وه‌، لە بەرامبەردا دوایین سیناریۆشی بریتیه‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێكکه‌وتنی‌ ۲۰۱۴ی یاسای بودجه‌ی‌ حکوومەتی‌ عێراق و ڕاده‌ستكردنی‌ ۵۵۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ ڕۆژانه‌ی هه‌رێم به‌كۆمپانیای‌ سۆمۆی‌ نیشتیمانی‌ عێراق و له‌به‌رامبه‌ردا پشكی‌ كورد بدرێت.

News Code 14152

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =