تورکیا خوازیاری پەیوەندیی باش لە گەڵ هەرێمی کوردستانە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت بە گشت ناکۆکییەکان، خوازیاری بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستانین و سنوورەکانی خۆمان داناخەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕووداو، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پێشوازیی ئەنقەرە بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەواڵی دا و وتی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەرفەتێکی گونجاودا خوازیاری دیدار لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە ناڕەزایەتیی تورکیا بۆ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی مانگی سێپتامبر کرد و جەختی کرد: ئەنقەرە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاوەروانی ئەوە بوون کە کوردەکان لە بڕیاری خۆیان پاشگەز ببنەوە.

کالین وتیشی: لەوە بە دوا کۆنتڕۆڵی سنوورەکان دەخرێتە ئەستۆی دەوڵەتی عێراق، بەوەشەوە تورکیا سنوورەکانی خۆی بە ڕووی کوردەکان دانەخستووە و داناخات.

News Code 14146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =