پیسی هەوای کوردستان ٩ ئەوەندەی ئاستی ستانداردە/قوتابخانەکان داخران

جارێکی تر پارێزگای کوردستان سەرەتاکانی ئەم هەفتەیە لە گەڵ خۆڵبارین بەرەوڕوو دەبێتەوە و ئەمڕۆ ئاستی ئەو پیسییە زیاد دەکات و دەگاتە ٩ ئەوەندەی ئاستی ستاندارد و ئەم دۆخەش زۆر مەترسیدارە.

 بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بە پێێ بای توند لە پاریزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدینی و ئەنباری عێراق ڕێژەیەکی زۆر لە خۆڵ و خاک دوو ڕۆژی ڕابردوو هاتووەتە ڕۆژاوای ئێران و لەوانە پارێزگای کوردستان کە ئەمە بووە هۆیئەوەی کە ئەمڕۆ هەوای پارێزگای کوردستان مەترسیدار بێت.

لە ڕۆژی شەممە ٦ ی خەزەڵوەرەوە بە هاتنی خۆڵ و خاکی عەرەبی بۆ ناو شرە سنوورییەکانی پارێزگا بووە هۆی ئەوەی کە ئاستی بینی لە شارێک وەکوو بانە بگاتە ٤ هەزار مەتر و لە ٧ ی خەزەڵوەریش ئاستی بینی هەر لە ئەو شارە بۆ ٢ هەزار مەتر دابەزێت.

کەژاڵ حەبیبی سەرۆکی ئیدارەی کاروباری تاقیگەکانی ئیدارەی پاراستنی ژینگە ڕایگەیاند: کاتێک دۆخی هەوا مەترسیدار بێت ئەبێ بەر بە چوونە دەرەوەی بەساڵاچووان و منداڵان بگیردرێت.

عەلی پەناهی کارناسئ هەواناسی رایگەیاند: بە پێێ نەخشەکانی هەواناسیبەیانی چوارشەممە لە ئاستی خۆڵبارینەکان کەم دەبێتەوە و لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە تا سەرەتاکانی هەفتەی داهاتوو شەپۆلی باران بارین پێش بینی دەکەین.

بە هۆی پیسی هەواوە قوتابخانەی هەفت شارستان ئەمڕۆ سێشەممە داخران

بە پێی بڕیاری بەرپرسایەتی قەیرانی پارێزگا تەواوی قوتابخانەکانی شاری سنە، سەقز، مەریوان، سەوڵاوا، دێولان و بانە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ ی خەزەڵوەر داخران.

News Code 14100

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =