قائیم له‌ سێ لاوه‌ گه‌ماڕۆ دراوه‌

دوای ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری قائیم له‌ عێراق، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ جه‌ختی کرد: به‌ ئه‌گه‌ری زۆر تاکوو ۳ ڕۆژی دیکه‌ ئاڵای عێراق له‌م شاره‌ هه‌ڵده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حه‌ده‌س، قاسم ئه‌عه‌ره‌جی دوای ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری قائیم له‌ عێراق جه‌ختی کرد: به‌ ئه‌گه‌ری زۆر تاکوو ۳ ڕۆژی دیکه‌ ئاڵای عێراق له‌م شاره‌ هه‌ڵده‌کرێت.

ئه‌و له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی حه‌ده‌س جه‌ختی کرد: سوپای عێراق و ژماره‌یه‌ک له‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ن و دوێنێ یه‌که‌مین قۆناغی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ ده‌ستی پێ کرد.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم وتی: به‌غدا له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌ماڕۆ ئابووری هه‌رێم بدات. ئه‌و هێزانه‌ی له‌ که‌رکووکن هێزی عێراقین و هیچ هێزکی بیانیان تێدا نییه‌ و هێزه‌کانی عێراقین که‌ ئه‌منیه‌ت له‌ شاره‌که‌ دابین ده‌که‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێشتریش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کردبوو که‌ که‌رکووک ئارامه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کان ئه‌منیه‌تیان له‌م شاره‌دا جێگیر کردووه‌ و جێگه‌ی نیگه‌رانی نییه‌ و هه‌موو پێکهاته‌کانی شاره‌که‌ ده‌پارێزین.

قاسم ئه‌عه‌ره‌جی به‌ حه‌ده‌س ڕایگه‌یاند که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا و سعوودییه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ دایه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌ر ۲ وڵات و له‌ ئێستادا به‌غدا و ڕیاز ڕێچکه‌کانی هاتنی تیرۆریسته‌کانیان به‌ باشی کۆنترۆڵ کردووه‌.

News Code 14069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =