سه‌رمایه‌دانه‌ری ۳۶۰ ملیاری له‌ شارۆچکه‌ی ئابووری بانه‌ ده‌کرێت

به‌رپرسی شارۆچکه‌ی پیشه‌یی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ کاره‌کان بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری بانه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی ۳۶۰ ملیار ریاڵ ده‌ستی کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د ده‌ره‌وه‌زمی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی که‌رتی تایبه‌ت له‌ پارێزگای کوردستان وتی: یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی تایبه‌تی ئابووری بانه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی ۳۶ ملیار ته‌مه‌نه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م بڕه‌ بودجه‌یه‌ له‌ بودجه‌ی پارێزگای کوردستان و داهاتی شارۆچه‌که‌ پیشه‌ییه‌کانی پارێزگاکه‌ دابین کراوه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری بوونی بودجه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی زیاتری ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری بانه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد که‌ له‌ یه‌که‌م هه‌نگاو هه‌موو ژێرخانه‌کانی ئه‌م ناوچه‌ ئابوورییه‌ ته‌واو ده‌کرێت که‌ بریتین له‌ ژێرخانی ئاو، کاره‌با و گاز و دروست کردنی جاده‌ بانه‌کان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌.

ده‌ره‌وه‌زمی له‌ کۆتاییدا سپاسی به‌رپرسانی پارێزگای کوردستانی کرد که‌ وه‌ها بودجه‌یه‌کیان بۆ ئه‌م پارێزگایه‌ دابین کردووه‌ و وتی: ڕه‌خسانی هه‌لی کار و به‌رز بوونه‌وه‌ی داهاتی خه‌ڵکی بانه‌ و په‌ره‌دان به‌ به‌رهه‌م هێنان و بازه‌رگانی له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی دامه‌زراندنی ئه‌م ناوچه‌ ئابوورییه‌یه‌.

News Code 14064

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =