هەر کەس ئاژاوەگێری بکات به‌ توندی سزا ده‌درێت

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات هێمنی بپارێزن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لە راگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا داوا لە هاولاتیانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن کە "هێمنی بپارێزن و رێگە بە خەلکی گێرەشێوێن مەدەن لە پەنای ئێوەوە فیتنە ئاژاوە بنێنەوە".

هەروەها ئاماژه‌ دراوه‌ که‌ "هۆشداری دەدەینە هەر کەسێکیش کە ئاژاوەگێری بکات و هێرش بکاتە سەر هەر بارەگا و بنکەیەک و ئەوانەی ئەو کردارانەش بکەن رووبەروویان دەبینەوە و رێکاری توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر."

داواش لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات که‌ بەوپەری ئامادەباشیەوە هەر هەولێکی گوماناوی بۆ ئاژاوەگێران پوچەل بکەنەوە.

News Code 14048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =