بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیا کوردییەکان ڕایانگەیاند کە ئەوکەسانە لەدەرگای سەرەکی پەرلەمان ھاتوونەتە ژوورەوە و لەناو پەرلەمانن و ھێرشیان کردووەتە سەر رۆژنامەنوسانیش.
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بە خەندانی ڕاگەیاند: ئەو کەسانە لایەنگری پارتین و ھێزە ئەمنییەکان کە ئەرکییان پاراستنی ئەمنییەتی پەرلەمانە کەمتەرخەم بوون و رێگەیان داوە بچنە ناو باڵەخانەی پەرلەمان.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ژیانی سەرجەم پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی پەرلەمان لە ئەستۆی ئەو لایەن و گروپانەیە کە ھانی توندوتیژیی دەدەن.
یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەو نامەیەدا کە بۆ نوێنەرایەتی و کونسوڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەنووسی ناردووە،باسی هێرش بۆ سەر پەرلەمانی کوردستانی کردووە.
لەو پەیامەدا هاتووە: "بە داخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێ بەڵتەجی و کەسانی تێکدەر، دوور لە ھەمو بەھایەکی مرۆیی و بە ھاندانی حیزبیی ھێرشیان کردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و بە بێ ھیچ ڕێگرییەکی ھێزە ئەمنییەکان، پەلاماریی پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسانیاندا."
بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنین ژیانی سەرجەم پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی پەرلەمان لە ئەستۆی ئەو لایەن و گروپانەیە، کە ھانی توندوتیژیی دەدەن و دەیانەوێ شکۆی یاسا و ڕووی ھەرێمەکەمان ھێندەی تر لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان لەکەدار بکەن"
وتیشیان: "ھەموو پەیوەندییەکانمان دەخەینە گەڕ، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی لەم رەفتارە نا مەدەنی و نا دیموکراتییانە ئاگادار بکەینەوە."
یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی پۆستی سەرۆکی ھەرێم پەسەندکراوە پەرلەمانتاران، لەناو باڵەخانەی پەرلەمان ماونەتەوەو ناتوانن بچنە دەرەوە.
بۆچوونی ئێوە