ئێران، ئاسایشی عێراق بە ئاسایش خۆی دەزانێت

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاسایشی عێراق بە ئاسایش خۆی و ناوچەکە دەزانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیدار لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئاماژە بە بڕیاری دوو دەوڵەت بۆ پەرەپێدان و پتەو کردنی هەمە لایەنەی هاوکارییەکان ئاشکرای کرد: تاران و بەغدا دەتوانن پێوەندی و هاوکاری خۆیان لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، سەرمایەدانەری و زانست و تەکنۆلۆژیا پەرە پێ بدەن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ وڵاتی عێراق وردە وردە خەریکە لە کێشە ئەمنی و کێشە ناوخۆییەکان دێتە دەرەوە، ئێرانیش بە تەواوی توان و هێزیەوە ئامادەی هاوکاری ئەو وڵاتەیە بۆ ئاوەدان کردنەوەی عێراق.

ڕۆحانی بە جەخت لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی عێراق، وتی: بردنە سەرەووەی ئاستی ئاسایش و پاوەجیی لە عێراق بووەتە هۆی خۆشحاڵی دەوڵەت و نەتەوەی ئێران و ئێران، ئاسایشی عێراق بە ئاسایش خۆی و ناوچەکە دەزانێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە زەروورەتی پەرە پێدان و بەهێز کردنەوەی پێوەندی و هاوکارییە هەمە لایەنەکانی ئێران و عێراق، وتی: ئەمڕۆ تاران و بەغدا پێوەندی دۆستانە و پتەوێکیان هەیە و ئەبێ بۆ ئەم گرنگەش زیاتر هەوڵ بدرێت.

عەبادی بە جەخت لە سەر پاراستنی یەکپارچەیی خاک و دەسەڵاتی ناوەندی لە عێراق، وتی: نەتەوەی عێراق، بە پاراستنی یەکێتی و لە پەنای یەکەوە لە بەرانبەر پیلانەکان دژی ئەو وڵاتە، بوەستێن.

News Code 13959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =