هۆکارەکانی پاشگەزبوونەوەی هەرێم؛ بۆ خەونی بارزانی وەدی نەهات

توانستی سەرتری هێزە عێراقییەکان و پاڵپشتی نەکردنی واشنتۆن و تەل ئاویو گرینگترین هۆکارەکانی پاشگەزبوونەوەی هەولێر لە هەڵوێستی جودایی‌خوازانە و ڕاگەیاندنی پلانی سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: هەرێمی کوردستان لەمدواییەدا لە هەڵوێستەکانی خۆی هەمبەر بە دەوڵەتی بەغدا پاشگەز بووە و پلانێکی نوێی بۆ دەرچوون لە قەیرانی ئێستا ئاراستە کردووە. لە ڕاگەیێندراوەکەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "پەلامار و پێکدادانی ھێزەکانی عێراق و پێشمەرگە لە ١٦ی ئاکتوبەرەوە تا ئەمڕۆ، زیانی بە ھەردوولا گەیاندووە، لەوانەشە ببێتە ھۆی خوێن‌ڕشتنێکی بەردەوام و لە ئاکامیشدا تێکدانی ڕایەڵە ‌و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان پێکھاتەکانی عێراق. بێگومان شەڕ لە نێوان ھەر دوولادا نابێتە ھۆی سەرکەوتنی ھیچ لایەک، بەڵکوو لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا وڵات بەرەو ھەڵدێری گشتی دەبات".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: "بۆیە لە ڕوانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر گەلی کوردستان و عێراق، پێشنیار بۆ حکوومەت و ڕای گشتیی عێراق و جیھان دەکەین".

موارد پیشنهاد شده از سوی اقلیم کردستان برای پایان بحران کنونی عبارتند از؛

۱- ڕاگرتنی دەستبەجێی تەقەکردن و ھەموو جۆرە کردارێکی سەربازی لە ھەرێمی کوردستان.

۲- سڕکردنی ئاکامی ڕیفراندۆم کە لە کوردستانی عێراق ئەنجام درا.

٣- دەستپێکردنی دیالۆگی کراوە لە نێوان حکوومەتی ھەرێم  و حکوومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستووری عێراق.

ئاراستەکردنی ئەو پلانە لە لایەن هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی هەرێم و لە سەرووی هەموویانەوە مەسعوود بارزانی تا بەر لە ڕووداەکانی کەرکووک، ڕوانگەیەکی دیکەیان پێڕەوی دەکرد و لایان وابوو کە دەوڵەتی بەغدا دەبێ تەواو گەمارۆکان لە دژی هەولێر هەڵوەشێنێتەوە و پاش چاوەروانی سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بێت. هەڵبەت ئەوەی دەوڵەتی بەغدا چاوەروانی دەکات نەک سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم، بەڵکوو هەڵوەشاندنەوەی بە یەکجاریی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە، بەڵام ڕاگەیێندراوەکەی هەرێم نیشان دەدات کە هێشتاش هەولێر خۆ دەبوێرێت لەو داواکارییەی بەغدا.

بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە کە چ هۆکارگەلێک بووە هۆی پاشگەزبوونەوەی هەرێمی کوردستان لە هەڵوێستەکانی پێشووی هەمبەر بە دەوڵەتی بەغدا.

توانستی سەرتری هێزە عێراقییەکان لە ئۆپەراسیۆنی پارێزگای کەرکووک

بەرپرسانی هەرێم گومانیان نەدەکرد کە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی پاشهاتی بەوڕادەیە مەترسیداری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە دواوە بێت. مەسعوود بارزانی کە مکۆر بوو لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لای وابوو کە دەتوانێت لە رێگەی ئەو ڕیفراندۆمەوە ئامانجی جوادیی‌خاوازانەی دەستەبەر بکات و بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی بکاتە بنکەیەک بۆ هاوپەیمانانی ئەمریکی و زایۆنیستیی و هەروەها هەوڵی دەدا بەو کارە خۆی بکاتە قارەمانێکی نەتەوەیی لە نێوان کوردەکاندا و لەو رێگاوە بۆ ساڵانێکی زیاتر لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، بەڵام هیچکام لەو ئامانجانە مسۆگەر نەکران.

بەڵام جگە لە وەدەی نەهاتنی ئامانجەکانی بارزانی لە رێگەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم، ناوبراو تاوانێکی قورسیشی دایەوە. زاڵبوونی هێزە عێراقییەکان بە سەر پارێزگای کەرکووک و تەواو کێڵگە نەوتییەکانی ئەو پاریزگایە تاوانێک بوو کە دەبوو بارزانی بیداتەوە. ئەمڕۆکە بارزانی هەم کەرکووکی دۆڕاندووە و هەمیش بەرەوڕووی گەمارۆی وڵاتانی درواسێ و لەوان تورکیا بۆتەوە. وەبەرهێنانی سەرچاوە گازی و نەوتییەکانی کەرکووک یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ ئابووریی هەرێمی کوردستان کە چیتر هەولێر لێیان بێ بەشە.

کەواتە زۆر ئاساییە کە مەسعوود بارزانی بەو ئاکامە بگات کە لە ئەگەری درێژخایاندنی ڕەوتی ئێستاکە، دەوڵەتی عێراق بست بە بستی ناوچە جێ ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەگرێتەوە. هەر بۆیە بە خستنەڕووی پلانی دەستپێکردنەوەی دانوستان و گفتوگۆ سیاسییەکان،  ئامادەیی خۆی بۆ سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە. ئەگەرچی دەوڵەتی بەغدا پێداگرە لە سەر هەڵوەشاندنەوەی یەکجاریی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم، بەڵام خود هەنگاوی هەرێمی کوردستان بۆ سڕکردنی ئەنجامەکانی ئەو ڕیفراندۆمە و خوازیاری بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و گفتوگۆکان، بە هۆی توانستی باڵاتری هێزە عێراقییەکان لە کەرکووکدا ئەنجام دراوە.

نائومێدی لە پاڵپشتیی ئەمریکا و زایۆنیزم

مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم حسێبێکی تایبەتیی لە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل کردبووەوە. ئەو پێی وابوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت بە هێنانە بەرکاری هێز و پێگەی خۆی لە عێراقدا لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بجووڵێتەوە و بەغدا ناچار بکات بە قبووڵ کردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم. بارزانی هەروەها دڵی بە پاڵپشتییە ئاشکراکانی بەر لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی خۆش کردبوو. بەڵام دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەکە و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی بینیمان کە ئەمریکا و زایۆنیستەکان بە کردەوە هیچ پاڵپشتییەکیان لە هەولێر نەکرد.

هەر بەو پێیە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت مەسعوود بارزانی کاتێک لە پاڵپشتییە دەرەکییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجەکانی لە عێراقدا نائومێد بوو، بە ناچار بڕیاری سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی خستەڕوو. هەڵبەت ئەوە بەو مانا نییە کە هەولێر تەواو دەستی لە پاڵپشتییەکانی واشنتۆن و تەل ئاویو شتبێتەوە. لەمدواییەدا پەرلەمانتارێکی عێراقی ڕایگەیاند کە بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکانی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکایی، خوازیاری یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان بووە.

لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی رۆژنامەی "الاخبار"، لە کاتێکدا کە هێزەکانی سوپای عێراق خەریکی پێشڕەوی بەرەو ڕێڕەوە سنوورییەکانی عێراق و تورکیان و بەستێنی دەسەڵاتدارێتیی مەسعوود بارزانی ڕوو لە کەمبوونە، دڵشاد بارزانی برای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە گەڵ بەرپرسێکی ئیسرائیلی کۆبووەوە. لەو دیدارەدا ئەکرەم حەسوون پەرلەمانتاری عەرەبی ئیسرائیلی و سەر بە پارتی کوڵانۆ و کادیما (قەدیمە) و مەنزەر سەفدی (کەسایەتییەکی سووریی نزیک لە ئیسرائیل) و بەختیار ئیبراهیم (سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دۆستایەتی ئیسرائیل و کوردستان " کیفا") لە گەڵ دڵشاد بارزانی برای مەسعوود بارزانی دیدار و گفتوگۆیان کرد.

کەواتە، جمووجۆڵی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان و داوای یارمەتیان لە ئەمریکا و ئیسرائیل  نیشان دەدات کە ئەوان هێشتا گۆشە چاوێکیان لە پاڵپشتیی واشنتۆن و تەل ئاویوەل ئەگەرچی باش دەزانن کە چیتر ئەمریا و زایۆنیزم بەرژەوەندییەکانیان بۆ چێنێکی تایبەتی ناو عێراق ناخەنە مەترسییەوە. ئاراستەکردی پلانی سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم لە لایەن بارزانییەوە دەتوانێت بە هۆی نائومێدیی ئەو لە پاڵپشتیی بەرچاو و پراتیگیی واشنتۆن و تەل ئاویو بێت.

تۆمەتبارکردنی لایەنە کوردییەکان بە هۆی شکست هێنانی

ئاژانسی "الوطن"ی قەتەر لە یادداشتێکدا سەبارەت بە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ئامانجەکان و هەروەها ڕووداوەکانی کەرکووک دەبووسێت: مەسعوود بارزانی پاش شکست هێنان لە هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک هیچ رێگایەکی دیکەی جگە لە تۆمەت لێدان لە حزب و ڕەوتەکانی بۆ نەماوەتەوە. هەڵبەت هێزە عێراقییەکان پاش پاشەکشێی خۆویستانەی پێشمەرگە لە کەرکووک بە بێ شەڕ و پێکدادان بە سەر ئەو شارەدا زاڵ بوون.

ئەو ئاژانسە دەشنووسێت: بارزانی بە تۆمەتبارکردنی حزبە کوردییەکان و بە تایبەت یەکێتی نیشتمانی و بە "خەیانەت‌کار" ناوبردنیان، لە ڕاستیدا هەوڵی ئاژاوەنانەوە و دووبەرەکی لە نێوان کوردەکانی هەرێمی کوردستان دەدات و وەک خۆی ئیدعا دەکات هەموو لایەنەکان لە گەڵ هەنگاوەکانیدا کۆک نەبوونە. هەڵبەت لەمناوە لێدوانەکانی "فوئاد مەعسووم" سەرۆک  کۆماری کوردی عێراق سەبارەت بە ناکۆکیی نێوان کوردەکان لە هەمبەر ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، خۆی سەلمێنەری ئەو کەلێن و ناکۆکییە لە ڕێزەکانی کوردە.

News Code 13957

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =