داخوازی بەغدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی هەرێم

سەرچاوەیەکی ئاگاداری دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمی هەرێم لە عێراق بە لای بەغداوە جێی قبووڵ کردن نییە و هەولێر دەبێ تەواو ئەنجامەکانی ئەو ڕیفراندۆمە هەڵوەشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی سکای نیوز، سەرچاوەیەکی ئاگاداری دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند کە بەغدا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواو ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراقە.

ئەو سەرچاوە ڕاشیگەیاند: سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمە بەس نییە و بەغدا پێشتریش جەختی لەوە کردۆتەوە کە دژی سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمە و دەبێ ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە دژی دەستووری ئەو وڵاتەیە تەواو هەڵوەشێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە شەوێ ڕابردوو دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئامادەیی خۆی بۆ سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق ڕاگەیاندبوو و جەختی لەوە کردبووەوە کە ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ بەغدا و خوازیاری وەستاندنی تەواو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێ‌ ناکۆییەکانە.

پاش ئەوەی کە بەغدا و وڵاتانی دراوسێی عێراق و کۆمەڵگای جیهانی گەلێجار سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هۆشداریان دابووە هەولێر، دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لەو بەیاننامەیەدا کە دوێنێ شەو بڵاوی کردەوە خوازیاری چارەسەریی قەیرانی کوردستان لە رێگەی گفتوگۆ و بە پێوەری دەستووری عێراق بوو.

News Code 13935

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =