ئاژانسێکی قەتەری شرۆڤەی کرد؛

دەستکەوتی سەربزێویەکەی بارزانی لەدەستدانی کەرکووک بوو

ناسەی هەواڵ: 4124106 -
ماڵپەڕێکی عەرەب زمان لە یادداشتێکدا ڕایگەیاند: پێداگریی مەسعوود بارزانی بۆ بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هیچ دەسکەوتێکی جگە لە زاڵبوونی هێزە عیراقییەکان بە سەر پارێزگای کەرکووکدا بە دواوە نەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی "الوطن"ی قەتەر، لە یادداشتێکدا بە قەڵەمی "حسێن عەتوی" ڕوانییە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ئامانجەکان و هەروەها ڕووداوەکانی کەرکووک. کۆی ئەو یادداشتە لە خوارەوە دەیخوێننەوە.

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە دەوڵەتی بەغدا بە تەواو بەربەست و دژایەتییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی، بەڕێوەچوو و ئەنجامەکانیشی تا ئێستا ڕوون نییە. ئەوەی چاوەروان دەکرا بە هۆی هەنگاوە یەک لایەنەکەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕوو بدات، ڕووی دا. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە بارزانی بە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەیەویست دەوڵەتی بەغدا بەرەوڕووی کاری کراوە بکات؛ ستراتژییەک کە ئەنجامدا شکستی هێنا و ئەوەی بارزانی دەیەویست وەدی نەهات. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو هەنگاوەیدا گومانی دەکرد ئەمریکا و زایۆنیستەکان دەتوانن پێشگری بکەن لە گەمارۆی ئابووریی تورکیا لە دژی هەولێر  یان دەبنە ئاستەنگێک لە بەردەم هێرشی سەربازیی هێزەکانی عێراقی بۆ سەر ناوچە جێ ناکۆکییەکان. بەوەشەوە، دەوڵەتی عێراق  لە جێبەجێ کردنی پەسندکراوەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەلەی کرد و بێ نەوەستان ئەنجامی ڕیفراندۆمی نایاسایی هەرێمی کوردستانی ڕەت کردەوە. بەغدا هەروەها خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ئەو ڕیفراندۆمە لە لایەن رێبەرانی هەرێمی کوردستان بوو. پاش شکست هێنانی تەواو رێگەچارەگەلی سیاسی  و دیپلۆماتیک بۆ پاشگەزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جێ ناکۆکییەکان، دەوڵەتی بەغدا رێگەیەکی دیکەی جگە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەکان و سامانە نەوتی و گازییەکانی بە تایبەت لە کەرکووکدا بۆ نەمایەوە.

ئۆپەراسیۆنی سەربازیی کەرکووک بەڵگەیەک بۆ شکستی جودایی‌خوازان

لە سەردەمی پێش و دوای ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ئێران و تورکیا هەڵوێستی یەکلاکراوەی خۆیان لە دژی ئەو ڕیفراندۆمە ڕاگەیاند. ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند کە سنوورە ئاسمانییەکانی خۆی بەڕووی هەرێمی کوردستان داخستووە و لە داهاتووشدا ڕێڕەوە سنوورییەکانی خۆی لە گەڵ هەولێر ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا دەکات. تورکیا داکۆکی لەوەش کردەوە کە لەوە بە دوا تەواو مامەڵە بازرگانییەکانی ئەنقەرە نە لە گەڵ هەولێر، بەڵکوو لە گەڵ بەغدا دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی ئێران-یش ڕایگەیاند کە بە هیچ لەونێک پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان ناکات، بەڵکوو لە دژیشی دەوەستێت. تەنانەت عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری رێبەری باڵای ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی پاش ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق لە کەرکووک وتی: "ئۆپەراسیۆنی کەرکووک نیشاندەری شکستی پیلانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە. ئەو پیلانە ئاسایشی ناوچەی کردبووە ئامانج کە هەر لە بنەڕەتدا خنکێندرا". تەواو ئەو گۆڕانکاریانە کە بە دوای یەکدا ڕوویان دا بوونە هۆی ئەوەی کە گورزێکی کوشندە لە "مەسعوود بارزانی" و پلانی جودایی‌خوازییەکەی بدرێت. بەڵام بارزانی لە رێگەی بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆمی جدوابوونەوە لە عێراق بە دوای چ ئامانجگەلێکەوە بوو؟

مانەوەی لە دەسەڵاتدا و زاڵبوون بە سەر ناوچە جێ‌ناکۆکەکان

یەکێک لە گرینگترین ئامانجەکانی بارزانی لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، مانەوەی لە دەسەڵاتی هەرێم بوو. لە ئیستادا ئەو بۆ ٢ ساڵ دەچێ کە بە شێوەی نایاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات. هەر بۆیە هەوڵی دەدا بە وەدی هێنانی دەسکەوتێکی گەورەی وەک "دامەزراندنی کوردستانی گەورە" بۆ ساڵانێکی دوورودرێژتر مانەوەی لە دەسەڵاتدا دەستەبەر بکات؛ پرسێک کە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ناوخۆی هەرێم بە توندی دژین.

ئامانجێکی دیکەی بارزانی ئەوە بوو کە بتوانێ بە گشتی بە سەر ناوچە جێ ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بە تایبەت بە سەر کەرکووکدا زاڵ بێت. بارزانی باش دەزانێ کە وەبەرهێنانی بیر و کێڵگە نەوتی و گازییە گەورەکانی کەرکووک دەتوانێ بۆ ئابووڕیی هەولێر زۆر گرینگ و ژینەرەوە بێت.

گۆڕینی هەرێم بە بنکەی ئەمریکایی – زایۆنیستی

ئامانجێکی دیکەی بارزانی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، گۆڕینی ئەو هەرێمە بە بنکەی ئەمریکایی – زایۆنیستی بووە. بارزانی دەیەویست لە بری پاڵپشتیی ئەمریکا و زایۆنیستەکان لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، هەولێر بکاتە ناوچەیەک بۆ ئامادەبوونی سەربازیان. ئەو گومانی دەکرد کە بەو مامەڵەیە دەتوانێت ئەمریکا لە دژی تورکیا هان بدات بۆ ئەوەی ئەنقەرە دەستهەڵگری هەڕەشەی گەمارۆی ئابووری لە دژی هەولێر بێت. بەوەشەوە بارزانی پاش ئۆپەراسیۆنی کەرکووک بە باشی تێگەیشت کە هیچکام لە سەرمایەدانەرییەکانی کاریگەریی لە سەر واشنتۆن و تەل ئاویو نەبووە.

تۆمەتبارکردنی لایەنە کوردییەکان بە هۆی شکست هێنانی

مەسعوود بارزانی پاش شکست هێنان لە هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک هیچ رێگایەکی دیکەی جگە لە تۆمەت لێدان لە حزب و ڕەوتەکانی بۆ نەماوەتەوە. هەڵبەت هێزە عێراقییەکان پاش پاشەکشێی خۆویستانەی پێشمەرگە لە کەرکووک بە بێ شەڕ و پێکدادان بە سەر ئەو شارەدا زاڵ بوون. بارزانی بە تۆمەتبارکردنی حزبە کوردییەکان و بە تایبەت یەکێتی نیشتمانی و بە "خەیانەت‌کار" ناوبردنیان، لە ڕاستیدا هەوڵی ئاژاوەنانەوە و دووبەرەکی لە نێوان کوردەکانی هەرێمی کوردستان دەدات و وەک خۆی ئیدعا دەکات هەموو لایەنەکان لە گەڵ هەنگاوەکانیدا کۆک نەبوونە. هەڵبەت لەمناوە لێدوانەکانی "فوئاد مەعسووم" سەرۆک  کۆماری کوردی عێراق سەبارەت بە ناکۆکیی نێوان کوردەکان لە هەمبەر ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، خۆی سەلمێنەری ئەو کەلێن و ناکۆکییە لە ڕێزەکانی کوردە.

پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەولێر

لە گەڵ بەرێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان تا ئێستا ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی خۆیان لە پێدانی هەرجۆرە پاڵپشتییەکی پراتیگی لە هەولێر بواردووە و واشنتۆن و تەل ئاویو هیچ پاڵپشتییەکان لە هەولێر لە بەرامبەر عێراقدا نەکردووە (ئیسرائیل بێدەنگ بوو و واشنتۆن داوای لە لایەنەکان کرد دان بە خۆدا بگرن و بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن). کەواتە بارزانی باش لەو ڕاستییە تێگەیشتووە کە پشت بەستن بە هاوپەیمانانی وەک ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامێکی جیا لە بێ هیوایی و چێشتنی شکست بە دواوە نابێت. بارزانی دەبوو زوو بیزانیبا کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە پێناو هەولێردا هەنگاو نانێنە ناو بارگرژییەکی ناوچەیی. بارزانی نەیزانی کە لە ئەگەری پاڵپشتی دەربڕینی ڕاشکاوانەی ئیسرائیل لە هەولێر و ڕیفراندۆمەکەی، هاوپەیمانێکی ستراتژیکی وەک تورکیای لە دەست دەدا و هەر بەو هۆیە تەل ئاویو بێدەنگیی گرتەبەر.

بارزانی لە بەردەم بەربەستێکدا

بە گشتی بارزانی پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان خۆی لە بەردەم بەربەستدا لە بەردەم بەربەستێکا دەبینێت. پێداگری لە ڕادەبەدەری بارزانی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ڕاستیدا جۆرێک خۆکوژیی سیاسی و هاتنە ئارای هەلومەرجێکی نەگونجاو بوو. لە لایەکەوە لە لایەن وڵاتانێکی وەک تورکیا گەمارۆ دراوە و لە لایەکی دیکەوە کەرکووکی دۆڕاندووە کەواتە سەربزێویی بارزانی جگە لە گیراونەوەی کەرکووک و ناوچە جێ‌ناکییەکانی دەسکەوتێکی دیکەی بۆ نەبووە. ئەمە وانەیەکی نوێیە بۆ بارزانی هەتا بزانێت سیاسەتەکانی لە ماوەی سالانی ڕابردوو، جگە لە قەیرانی و نەهامەتی و وێرانی هیچی دیکەی بۆ خەڵکی کورد بە دواوە نەبووە.

ناردنی بۆچوون

2 + 16 =