هەر کەس دوای رۆژئاوا بکەوێت، دەیدۆڕێنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەدانێکدا وتی: هەر کەس دوای رۆژئاوا بکەوێت، دەدۆڕێت؛ هەمبەر بە هیچ هەڕەشەیەک بێدەنگ نابین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: هەر کەس پێڕەوی لە رۆژئاوا بکات، دەدۆڕێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئەمریکای هاوپەیمانی ئێمە لە سووریا بە ناوەکانی پەیەدە، یەپەگە و پەکەکە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەنجام داوە. ئەو هاوکاریانە سەلمێندراون. ٣ هەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر چەک و جیهازتی ئەمریکایی گەیشتۆتە دەستی ئەو هێزانە. ئێمە دەزانین ئەو چەک و چۆڵە ڕەوانەی کوێ دەکرێن، هەمبەر بە هیچ هەڕەشەیەک لە دژی وڵاتەکەمان بێدەنگ نابین. هەر وەک پێشتر وتوومانە شەوێک لە لە ناکاودا هێرش دەکەین.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش دا: پۆلیسی ئەڵمانیا پاڵپشتیی تیرۆریستان دەکات. تیرۆریستان لە فەڕەنسا خۆپیشاندان دەکەن و پۆلیسی ئەو وڵاتە وەستاوە و چاویان لێ دەکات.

News Code 13905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =