نێچیرڤان بارزانی:

داوای دانوستانی جدی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌که‌ین

ناسەی هەواڵ: 4123528 -
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان داوای کردووه‌ تاکوو دانوستانی جدی له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێبکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: کێشه‌کانی ئێسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌ ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

ئه‌و زیادی کرد: ژماره‌ی ئاواره‌کانی که‌رکووک و توزخورماتوو به‌ ۱۵۰ هه‌زار که‌س گه‌یشتووه‌.

بارزانی له‌ کۆنفرانسێکی مێدیایی له‌ هه‌ولێر جه‌ختی کرد: ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین تاکوو کێشه‌کانی ئێسته‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام درێژه‌دان به‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کان کاریگه‌ری به‌ر سه‌ر دۆخه‌که‌دا ده‌بێت و ده‌بێت ڕێکاره‌ هیوابه‌خشه‌کان له‌ به‌ر بگرین، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ داوای دانوستانی جدی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌که‌ین.

ئه‌و ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ دانوتسمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ دابین کردنی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کان هه‌بووه‌. ئێمه‌ ئێسته‌ زیاتر به‌ یه‌کگرتووی و چالاکی هاوبه‌ش پێویستمان هه‌یه‌.

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =