یوونیسێف ڕاپۆرتی دا؛

تەندورستی منداڵانی سووری لە مەترسیدایە

ناسەی هەواڵ: 4123475 -
سندۆقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی ئەو منداڵانە کە لە ناوچە داگیرکراوەکان لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە لە سووریا دەژین، نیگەرانی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، زیاتر لە ١١٠٠ منداڵ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق خواردنیان نالەبارە و بە پێی ئامارێک کە یوونیسێف بڵاوی کردووەتەوە، ئەو منداڵانە کە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەر دەبەن لە گەڵ کەم بوونی خۆراک بەرەوڕوون و تەندروستیان لە مەترسیدایە.

ئەو ناوچانە کە لە کۆنترۆڵی چەکدارەن داەو ناوچانە کە لە کۆنترۆڵی چەکدارەن دایە ٤٠٠ هەزار کەس لە ئەو ناوچە ژیان دەکەن کە یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان بە سەختی و بە ڕێژەی کەم دەگاتە دەستی خەڵک. مۆنیکا ئاواد یەکێک لە بەرپرسانی یوونیسێف هۆشداریی دا کە لەو شوێنانە خۆراک گران و کەمە و ئەمەش بووەتە هۆی ناتەندروستی منداڵان.

ناردنی بۆچوون

2 + 0 =