وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریکا:

واشنتۆن ده‌بێت پێبه‌ند بێت به‌ به‌رجام

ناسەی هەواڵ: 4123421 -
وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌مریکا گرت و وتی: ئێران له‌ ڕووی ته‌کنیکییه‌وه‌ پێبه‌ند بووه‌ به‌ به‌رجام و ئێمه‌ش ده‌بێت به‌م پێیه‌ پێبه‌ند بین به‌ ڕێککه‌وتنه‌ ناوڤۆکییه‌که‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مێدیاکانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، لێئۆن په‌نێتا، وه‌زیری پێشووی به‌گری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئێران و کۆریای باکوور ڕاوبۆچوونی خۆی خسته‌ به‌رده‌ست.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور وتی: واشنتۆن ده‌بێت سیاسه‌تی دانوستان و پێشگیری کردن بگرێته‌ به‌ر له‌ به‌رانبه‌ر کۆریای باکووردا. ده‌بێت قه‌ڵغانی مووشه‌کی بۆ به‌رگری کردن له‌ ژاپۆن و کۆریای باشوور جێگیر بکرێت و گه‌ماڕۆی زیاتر بخرێته‌ سه‌ر پیۆنگ یانگ. درێژه‌دان به‌ ڕێگه‌ی ئێسته‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی شه‌ڕێکی ناڤۆکی و گیانی هه‌زارانی که‌سی تێدا قوربانی بکرێت.

ئه‌و زیادی کرد: هۆکارێک که‌ ئێمه‌ توانیمان ئێران بۆ دانوستان ڕابکێشین ئه‌وه‌ بوو که‌ گه‌ماڕۆی قورسی له‌ سه‌ر درا. هه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ ده‌بێت بۆ کۆریای بکاووریش دووباره‌ بکرێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی تووندی ترامپ له‌ دژی به‌رجام وتی: قسه‌ی سیاسی یه‌کجار گرنگه‌، ناکرێت شتێک بێژیت و دواجار لێیبکشێیته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا لێدوانه‌کانی ئێوه‌ به‌ هیند وه‌رناگرن. ترامپیش له‌م دواییه‌ ئه‌م کاره‌ی کردووه‌ و وتوویه‌تی به‌رجام تائید ناکات.

پانێتا جه‌ختی کرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌و کێشانه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ دروستی ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وان له‌ ڕووی ته‌کنیکییه‌وه‌ پێبه‌ند بوون به‌ به‌رجام، ئێمه‌ ده‌بێت پێبه‌ند بین به‌ ڕێککه‌وتنه‌. کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌بێت به‌ مانه‌وه‌ له‌ به‌رجام ده‌نگ بدات.

ئه‌و هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد: ئێرانی دوای داعش مه‌ترسییه‌. لام وایه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌که‌ هاوپه‌یمانییه‌ک بۆ کۆنترۆڵی ئێران دروست بکرێت. هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵات به‌م مانایه‌ که‌ شه‌ڕ له‌ سووریا کۆتایی پێنایه‌ت. ئه‌مریکا نابێت مۆڵه‌ت به‌ ڕووسیا بدات که‌ یارمه‌تی ئێران بدات تاکوو سووریا ده‌ستی باڵای هه‌بێت.

ناردنی بۆچوون

6 + 0 =