بۆ یەکەم جار له‌ دوای شه‌ڕی سارده‌وه‌:

ئاماده‌باشی ناڤۆکی فڕۆکه‌ی بی ۵۲ی ئه‌مریکا

ناسەی هەواڵ: 4123326 -
فه‌رمانده‌یی ئاسمانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ل دوای شه‌ڕی سارده‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ که‌ فڕۆکه‌ی بی ۵۲ به‌ چه‌کی ناڤۆکی ته‌یار ده‌کرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماڵپه‌ڕی دیفێنس وان هه‌واڵێکی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ ژنراڵ ده‌یڤید گۆڵدین ڕایگه‌یاندووه‌: هێزه‌ ئاسمانی ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت تاکوو ۲۴ کاتژمێری دیکه‌ بۆ یه‌که‌مین جار له‌ دوای شه‌ڕی سارده‌وه‌ فڕۆکه‌ی بی ۵۲ی خۆی به‌ چه‌کی ناڤۆکی ته‌یار بکات.

فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مریکا درێژه‌ی دا: فه‌رمانی ئاماده‌ بوون دراوه‌ و به‌ زوویش ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌بێت. 

هه‌روه‌ها ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ لایه‌ن جان هیتن، فه‌رمانده‌ی پلانه‌ ستراتیژییه‌کانی ئه‌مریکا و لۆری ڕابینسۆن، فه‌رمانده‌ی باکووری هێزی ناڤۆکی ئه‌مریکاوه‌ گیردرابێت.

ژنراڵ گۆڵدفین بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هه‌نگاوکانی ئه‌مریکا له‌ دوورگه‌ی کۆریا بکات، زیادی کرد: فه‌رمانی ئاماده‌ کردنی ئه‌م فڕۆکانه‌ به‌ بۆمبی ناڤۆکییه‌وه‌ یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌مریکایه‌ له‌ به‌رنابه‌ر گۆڕانکاری له‌ جوغڕافیای سیاسی دا.

شایانی باسه‌ که‌ ترامپ له‌ لێدوانی خۆی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ تاکوو کۆریای باکوور به‌ ته‌واوی له‌ ناو ببه‌ن. به‌ڵام لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا دڵنیایه‌ له‌وه‌ی کۆریای باکوور چه‌کی ناڤۆکی هه‌یه‌ و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ هه‌رگیز هێرش ناکاته‌ سه‌ر پیۆنگ یانگ.

ناردنی بۆچوون

5 + 7 =