شاره‌زایه‌کی ئه‌مریکایی:

ئێسته‌ کاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێرانه‌

ناسەی هەواڵ: 4123248 -
جێگری پێشووی ئاژانسی ناڤۆکی وتی: واشنتۆن ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رجام بکشێته‌وه‌، ئه‌ورووپا بۆ چاودێڕی تووندتر به‌ سه‌ر ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران ڕازی بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئۆلی هاینۆن، جێگری پێشووی ئاژانی نێونه‌ته‌وه‌ وزه‌ی ناڤۆکی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میدل ئێست ئای وتی: واشنتۆن بێ ئه‌وه‌ له‌ به‌رجام بکشێته‌وه‌ ده‌توانێت ڕێکاری سه‌خت تر سه‌باره‌ت به‌ ئێران بگرێته‌ به‌ر.

شایانی باسه‌ که‌ هاینۆن به‌یانی له‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا ئاماده‌ ده‌بێت تاکوو چه‌ند ڕێکارێک سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران به‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا بدات.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ پاگه‌نده‌ی کرد: ئێسته‌ ئه‌زموونی ۲ ساڵ ڕابردوومان هه‌یه‌. خاڵی لاواز و به‌هێزی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ده‌زانین چییه‌. واشنتۆن له‌ جێگه‌ی کشانه‌وه‌ له‌م ڕێککه‌وتنه‌ ده‌توانێت داوای چاودێڕی سخت تر به‌ سه‌ریدا بکات و هه‌روه‌ها داوا بکات تاکوو دوای کۆتایی هاتنی به‌رجام ئاسته‌نگه‌کان گوشاره‌کان بۆ سه‌ر ئێران به‌رز ببێته‌.

هاینۆن هه‌روه‌ها وتی: هیچ ڕێککه‌وتنێک ناتوانێت توانی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که‌ به‌ر به‌ گه‌یشتن به‌ چه‌کی ناڤۆکی بگرێت، ته‌نیا ده‌توانێت وه‌دره‌نگی بخات. ئه‌مه‌ش کاتێک مسۆگر ده‌بێت که‌ چاودێڕی زۆر سه‌خت له‌مباره‌وه‌ ئه‌نجام ببێت. واشنتۆن ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی کار بکات تاکوو چاودێڕی زیاتر به‌ سه‌ر ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران مسۆگر بێت و زانیاری زتار له‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی ناڤۆکی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ده‌ست بێنێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌ ده‌بێت گه‌ماڕۆی جیاواز به‌ سه‌ر سیتسمی مووشه‌کی ئێراندا بسه‌پێت، هه‌روه‌ها واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌بێت له‌ سه‌ر ڕێککه‌وتنێکی دیکه‌ش ئیش بکه‌ن که‌ له‌ ماوه‌ی ۲۰۲۰ تاکوو ۲۰۳۰ ئه‌گه‌ری گه‌ماڕۆدانی ئێران زیاتر خۆش ببێت. 

ئه‌م شاره‌زا ئه‌مریکاییه‌ له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: ئێوه‌ پێتان خۆش نییه‌ که‌ چالاکییه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران په‌ره‌ بسێنێت و ڕاست وه‌ک ئێسته‌ی کۆریای باکووری لێبێت، که‌واته‌ ئێسته‌ ده‌بێت کارێک بکه‌ن، ئێسته‌ کاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێرانه‌.

ناردنی بۆچوون

3 + 2 =