عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق:

فه‌رمانه‌کانی دادگای هه‌رێم بێ بایه‌خه‌

ناسەی هەواڵ: 4123155 -
وته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ فه‌رمانی ده‌ستگیر کردنی سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که‌یان له‌ لایه‌ن دادگای هه‌رێمه‌وه‌ هیچ بایه‌خێکی نییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌، نه‌عیم عبودی، وته‌بێژی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ حوکمی ده‌ستگیری قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆکی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ وتی: ئه‌م حوکمه‌ بێ بایه‌خه‌ و ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: دادگای هه‌رێم هیچ شه‌رعیه‌تێکی نه‌ماوه‌ و ئه‌م فه‌رمانه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ به‌رپرسانی هه‌رێم چه‌ند له‌ کرده‌ی خۆیان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ و ناتوانن هیچ کارێک له‌ به‌رانبه‌ر که‌سایه‌تییه‌ نیشتمانییه‌کانی عێراق له‌به‌ر بگرن.

عبودی جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌تی کوردستان و مه‌سعوود بارزانی مه‌شروعیه‌تی یاسایان نه‌ماوه‌ و بڕاره‌کانیان بێ بایه‌خه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دادگای باڵای هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ بۆ ۱۱ که‌سی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیر کردنی بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م فه‌رمانه‌ که‌ له‌ لایه‌ن دادوه‌ر جه‌واد فه‌تح ئاقاوه‌ واژۆ کراوه‌، ئه‌سکه‌نده‌ر وه‌تووت، حه‌نان فه‌تڵاوی، حه‌نین قه‌دۆ، ڕیان که‌لدانی، سه‌میره‌ موسه‌وی، ڕه‌حمان ویزی، قه‌یس خه‌زعه‌لی و محه‌مه‌د که‌ربولی و محه‌مه‌د ته‌میم و نیازی ئۆغڵو ده‌بێت ده‌ستگیر  و له‌ هه‌رێم دادگایی بکرێن.

پێشتر چه‌ند هه‌واڵێک بڵاو کرابووه‌یه‌وه‌ که‌ مه‌سعوود بارزانی له‌ لایه‌ن دادگای باڵای عێراقه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیر کردنی بۆ ده‌ر ده‌چێت، کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌ هۆی ئه‌وه‌ ڕایگه‌یاند سوپای عێراق داگیرکه‌ره‌ فه‌رمانی ده‌ستگیر کردنی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

1 + 10 =