حه‌شدی شه‌عبی ڕێکخراوێکی فه‌رمی و هیوابه‌خشی عێراقه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌مریکا جه‌ختی کرد که‌ حه‌شدی شه‌عبی ڕێکخراوێکی فه‌رمی و هیوابه‌خشه‌ بۆ عێراق و ناوچه‌که‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ حه‌شدی شه‌عبی ڕێکخراوێکی یاساییه‌ و ئێمه‌ ده‌بێت دڵخۆشی به‌ ئه‌ندامانی بده‌ین چۆن بوونه‌ته‌ هۆی هیوای عێراق و ناوچه‌که‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێکس ته‌یلێرسۆن جه‌ختی کرد که‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق مۆڵه‌ت نادات که‌ گرووپی چه‌کدار له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور دروست ببێت. 

پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای کرد بوو که‌ ئاستی چالاکییه‌کانی حه‌شد که‌م بکرێته‌وه‌ که‌ ئه‌م ڕێکخراوه‌ش وڵامێکی تووندی دایه‌وه‌ و داوای کردبوو هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ عێراق بکشێنه‌وه‌ و داوای لێبوردن له‌ حه‌شد بکرێت.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندبوو که‌ هێزه‌کانی ئێران له‌ ناو حه‌شدی شه‌عبی دان، به‌ڵام ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شد ڕایگه‌یاند: لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ چون هه‌موو ئه‌ندامانی حه‌شد عێراقین. ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌مریکا به‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌زمونی که‌میان هه‌یه‌ و حه‌شد به‌ باشی ناناسن و ده‌بێت داوای لێبوردن له‌م ڕێکخراوه‌یه‌ بکه‌ن.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌مباره‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی دا که‌ که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ که‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ڕێکخراوه‌ یاساییه‌کانی عێراق بگرێت. هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی قاره‌مانه‌کانی عێراقن.

News Code 13882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =