بەرژەوەندیی ئەمریکا لە فرۆشی چەکە و ئێمە خوازیاری گفتوگۆین

وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان جەختی کرد: ئێران بە پێچەوانەی ئەمریکا، خوازیاری گفتوگۆ لە گەڵ دراوسێکانی خۆیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا کاردانەوەی نیشان دا بە فرۆشی چەکی ئەمریکایی لە ناوچەدا.

دەقی پەیامەکە بە گوێرەی خوارەوەیە:

بە پێچەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە پێناو فرۆشی چەک و جیهازاتی زیاتر خەریکی ئاژاوەنانەوەی ناوچەییە؛ ئێمە حەز بە گفتوگۆی زیاتر لە گەڵ دراوسێکان و لە نێوان درواسێکانمان دەکەین.

News Code 13879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =