ئه‌یاد عه‌لاوی:

ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ مێژوو سپێردرا

ناسەی هەواڵ: 4123050 -
جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌مرۆ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم به‌ مێژوو سپێردرا و ته‌واو بوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ غه‌دپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یان کوبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق دیداری کرد.

عه‌لاوی له‌م دیداره‌دا ڕایگه‌یاند: ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم به‌ مێژوو سپێردرا و ئێسته‌ یاسا له‌ هه‌موو ناوچه‌یه‌کی هه‌رێم سه‌روه‌ره‌.

یان کوبیش له‌م دیداره‌دا په‌یامی ئانتۆنیۆ گوترش، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی ڕاگه‌یاند که‌ پشتیوانی له‌ ڕێکارێک ده‌کات که‌ به‌ دانوستان کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.

هه‌ر دوو لا به‌ تێروته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به‌ دواین ڕووداوه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی عێراق به‌ تایبه‌ت گۆڕانکارییه‌کای ئه‌م دواییه‌ی که‌رکووک و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری گفتوگۆیان کرد. عه‌لاوی زیادی کرد که‌ پشتیوانی له‌ هه‌نگاوێک ده‌کات که‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ که‌مترین ئاستی خۆی بگه‌یه‌نێت و ببێته‌ هۆی ئارامی و ژیانی زیاتر بۆ خه‌ڵکی سڤیل.

ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌بێت پشتیوانی له‌ دانوستانی سازێنه‌ر به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان بکه‌ن.

ناردنی بۆچوون

1 + 7 =